پۆمپیۆ هۆکاری کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ئاشکرا دەکات

0
118

SNN

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە چوارچێوەی پلانەکەی دۆناڵد ترەمپە بۆ کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.

پۆمپیۆ لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ فۆکس نیوسی ئەمریکی وتی” پلانی کەمکردنەوەی هێزەکانمان لە عێراق لەلایەن ترەمپەوە پێشنیارکراوە، ئەویش بە مەبەستی کەمکردنەوەی مەترسییەکان لەسەر گیانی سەربازەکانمان، هەروەها کەمکردنەوەی خەرجی سوپاکەمان لە عێراق، بەجۆرێک تا ژمارەیان کەمتربێت، خەرجی سوپامان لە عێراق کەمتر دەبێتەوە”.

جیمس ستافرێدس کە جەنەراڵێکی خانەنشینی ئەمریکایە رایگەیاند: ئەم پلانەی ئەمریکا لە عێراق بەمەبەستی کەمکردنەوەی هێزەکانیان مەترسی بۆ داهاتووی عێراق ئەمریکا و ناوچەکەش هەیە، چونکە نەمانی سوپای ئەمریکا یاخود کەمبوونەوەی دووبارە بوار دەداتە داعش و گروپە ئیسلامییەکان و ئێران و رووسیا کە هەژموونی خۆیان و دەسەڵاتییان لە عێراق زیاد بکەنەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this