گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/9/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
809
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  پێنجشەممە (10/9/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

سپۆرت:

  • دیمبلی لە ئێستاداو بۆ هەتا هەتایە.
  • رۆژی شەممە یاریزانە فەرەنسیەکە لە یاری دۆستانە بەرامبەر ناستیک دەگەڕێتەوە بۆ یاریگاکان، ئەمەش دوای 9 مانگ لە دورکەوتنەوەی بەهۆی پێکانەوە.
  • چوارەم وەرزی خۆی لە بەرشەلۆنە دەستپێدەکات، بە تۆمارکردنی گۆڵێک سێ ساڵی رابردوو لە بیری هەمووان دەباتەوە کە دەگوترێت کێشەی توانای جەستەیی هەیە.
  • میسی راهێنانی بە کۆمەڵی ئەنجامدایەوە لەگەڵ هاوڕێکانی،کە ئەم وەرزە یەکەمجارە.
  • بەیڵ دەگەڕێتەوە، ئەمە کێشەی زیدانە هەموو کاتێک.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • گرفتی ئانسۆ فاتی.
  • لە یانەی بەرشەلۆنە کرژی و ئاڵۆزی هەیە بۆ ئەستێرەی لاو ئانسۆ فاتی، هەندێک پێیان باشە دەرفەت بە ئەم بدرێت و هەندێکی تر دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ دیپای بکرێت.
  • فاتی سەلماندوویەتی دەتوانێت وەکو یاریزانی ژمارە 9 یاری بکات، لە روی داراییەوە یانەکە ناتوانێت پارە سەرف بکات ویاریزانێکی گرانبەها بگوازێتەوە.
  • سوارێز رۆشتنی بۆ یانەی یۆڤانتۆس رادەگرێت.
  • میسی دەگەڕێتەوە بۆ راهێنانە بە کۆمەڵەکان.

ئاس:

  • کێشەی هازارد چییە
  • تووڕەیی لە یانەی ریاڵ مەدرید بەهۆی ئەوەی پێش کۆتاییهاتنی مەشق  و راهێنانی بەلجیکا نەگەڕاوەتەوە و یەک خولەکیش یاری نەکردووە.
  • رۆبێرتۆ مارتینێز:” هازارد لە %100 لە دۆخێکی باش نیە، ئێمە مەترسی لەسەر دروست ناکەین.
  • رێگری لە ئەنجامدانی یارییەکانی لالیگا دەکرێت لە رۆژانی دووشەممەو هەینی، بەڵام رابیتەی لالیگا دەیەوێت لەو دوو رۆژە یاری ئەنجام بدرێت.

مارکا:

  • هازارد لە ژێر مایکرۆسۆبدایە.
  • رۆبێرتۆ مارتینێزی راهێنەری بەلجیکا:” هازارد لە %100 ئامادە نیە، ئەو ناتوانێت 90 خولەک یاری بکات، ئەگەر بیەوێت یارییەکی تەواو یاری بکات، پێویستی بە کاتی زیاترە بۆ ئەوەی راهێنان بکات.
  • هازارد بەشداری راهێنانی وڵاتەکەی کرد، بەڵام یەک خولەک یاری نەکرد، 10 رۆژیش دواکەوتووە بۆ ئەوەی لەگەڵ زیدان راهێنان بکات.
  • لە یانەی ریاڵ مەدرید دڵەڕاوکێ هەیە بۆ ئەو یاریزانە بەهۆی پێکانەکانیەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this