سەعدی پیرە: كازمى ده‌یه‌وێت ئه‌مڕۆ بابه‌تى بازنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كلابكاته‌وه

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتيی نیشتمانيی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: كازمى دەیەوێت بە عێراقییەك بڵێت: سەردانیكردنم بۆ دەروازە سنوورییەكان زیادكردنی داهاتە بۆ عێراق ده‌شڵێت: ده‌یه‌وێت پرسى چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان یه‌كلابكاته‌وه.
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نيشتمانیی كوردستان له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بۆ هه‌رێمى كوردستان بە SNNی راگەیاند: “سەردانه‌كه‌ى مستەفا كازمى و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حكومی و حزبی، لەم كاتەدا چەندین بابەتی ناوخۆیی و عێراقی و نێودەوڵەتیش لەخۆدەگرێت، لەلایەك دەیەوێت لەگه‌ڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان گفتوگۆی بابەتی هەڵبژاردنی پێشوەخت بكات و بۆچوونی سەركردایەتی سیاسی كورد لەبارەی شێوازی فرە بازنەیی یاخود یەك بازنەی هەڵبژاردن بزانێت، له‌لایه‌كی تریش ده‌یه‌وێت بە سەردانیكردنیشی بۆ مەرزەكانی هەرێم ئەو پەیامە بداتە عێراقییەكان كە دەیەوێت بڵێت: مەرزەكانی هەرێمیش لەژێر كۆنترۆڵدان و دەمانەوێت داهاتی عێراق زیاد بكەین”.
وتیشى: “یەكێكی دیكە لەو بابەتانەی كە جێگای گرنگیپێدانی مستەفا كازمییە و دەیەوێت لەگەڵ هەرێمی كوردستان گفتوگۆی لەبارەوە بكات، بابەتی دەنگدانە لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق، چونكە لە ئێستادا عێراق پێویستی بە 22 ملیار دۆلار هەیە و پێویستی بە قەرزكردن هەیە، پەرلەمانی عێراقیش رەزامەند نییە لەسەر ئەم قەرزكردنە، بۆیە هاتووە داوا لە لایەنە سیاسییەكان بكات لەڕێگەی پەرلەمانتار و فراكسیۆنەكانیانەوە كارئاسانی بۆ ئەو بابەتە بكرێت”.
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتيی نيشتمانی كوردستان باسی لەوەشكرد :”جیاواز لە بابەتە ناوخۆییەكان هاتنی كازمی بۆ هەرێم هاوكاتە لەگەڵ ئەو كۆدەنگییە عەرەبییەی لەلایەن وڵاتانی ناوچەكەوە لە ئێستادا لە دژی توركیا دروستبووە، بەهۆی بەزاندنی خاك و ئاسمانی عێراق و بۆردومانكردنی گوندنشیان و شەهیدكردنی هاووڵاتیانی كورد لە ناوچە سنوورییەكان ئەوەش گرنگی خۆی دەبێت، چونكە لایەنە عەرەبییەكانی ناوخۆی عێراقیش دژی ئەو دەستدرێژییانەی توركیان”.
سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى بۆ هه‌رێمى كوردستان یه‌كه‌مین سه‌ردانى ئه‌و سه‌رۆكوه‌زیرانه‌ى عێراقه بۆ هه‌رێم له‌دواى بوونى به سه‌رۆكوه‌زیران، له‌دواى ئه‌و زنجیره كۆبوونه‌وانه دێت كه شاندى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له چه‌ند رۆژى رابردوودا له به‌غدا ئه‌نجامیدان له‌باره‌ى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پرسى بودجه و مووچه‌ى هه‌رێم.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سه‌در: عێراق له قۆناغێكى مه‌ترسیداردایه
2020-10-08
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17