“شاندەکەی هەرێم لەگەڵ کازمی باسی تەعریبکردنی کەرکوکیان کردووە”

0
236
شاندەکەی هەرێم

SNN

خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا ئاشکرایکرد، شاندەکەی هەرێم بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ کازمی باسی لە پرۆسەی تەعریبکردنی نوێی کەرکوک کردووە.

خالید شوانی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیایەکی عێراقی رایگەیاندووە: لە دیدارەکەمان لە بەغدا لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق هەنگاوەکانی پرۆسەی تەعریبی نوێی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانمان باسکرد و داوای چارەسەرکردنی کێشەکانمان کرد”.

ناوبراو باسی لەوەکرد، “بەداخەوە پرۆسەی تەعریبکردن لە سەردەمی سەدام حسێنەوە تا ئێستا ماوە، ئەگەرچی رژێمی سەدام دیکتاتۆربوو، بەڵام ئێستا حکومەتێکی دیموکراسی هەیە کە ئێمە تیایدا بەشدارین”.

شاندەکەی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و بە ئەندامێتی وەزیرانی دارایی و پلاندانان، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و چەند بەرپرسێکی دیکەی حکومی سەردانی بەغدایان کرد و لەگەڵ کازمی و لایەنە پەیوەندیدارەکان چەند بابەتێکیان تاوتوێکرد، لە سەرەکیترینیان پرسی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 و پشکی هەرێم تیایدا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this