پێنج حزبی سیاسی لە هەڵەبجە جیبەجيكردنى لامەركەزیەت بەچارەسەر دەزانن

0
670
هەڵەبجە

بەرپرسێكی بزوتنەوەی گۆڕن لە پارێزگای هەڵەبجە ئاشكرایكرد لە سەردانمان بۆ لای بەرپرسی مەڵبەندی 9ی شارەزووری یەكێتی نشتیمانی كوردستان، هەریەكە لە لایەنەكانی یەكێتی، گۆڕان، یەكگرتوو، سۆسیالیست و شیوعی لە هەڵەبجە چەسپاندنی سیستەمی لامەركەزی ئیدارایی و دارایمان بۆ پارێزگای هەڵەبجە بە پێویست زانی.

نزار مەحمود، باژێروانی مەكۆی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان بەSNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی لە ئێستادا باس و خواستی لامەركەزی لە هەرێمی كوردستان بوەتە باسێكی گەرم، ئێمەش وەك ژمارەیەك لە لایەنە سیاسییەكان لە بزوتنەوەی گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامی و حزبی شیوعی لە هەڵەبجە سەردانی بەرپرسی نوێی مەڵبەندی 9ی شارەزووری یەكێتی نشتیمانی كوردستانمان كرد و وێڕای پیرۆزبایمان لە دەستبەكار بوونی، لە هەمان كاتیشدا لە كۆبونەوەكەماندا هەمومان هاوڕابووین كە جێبەجێكردنی سیستەمی لامەركەزی ئیداری و دارایی چارەسەری زۆرێك لە گرفتەكان دەكات لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و ئێمەش لە پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێكردنی ئەو سیستەمە بە پێویست دەزانین.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا هەڵەبجە خاوەن ئەنجومەنی پارێزگا نییە ڕەنگە ئەمە ببێتە گرفت لەبەردەمماندا، بۆیە دەبێت لەسەرەتادا پێكهێنان و دەستبەكار بوونی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە بخەینە سەرپێی خۆی پاشان هەنگاوەكانی دیكەی جێبەجێكردنی سیستەمی لامەركەزی جێبەجێ بكرێتن بۆ ئەمەش لایەنە سیاسییەكان هاوڕان لەسەر ئەو بابەتە.

داواكاری لایەنە سیاسییەكانی هەڵەبجە بۆ جێبەجێكردنی سیستەمی لامەركەزی ئیداری و دارایی، لە كاتێكدا یەكە لە بەرواری 5/2/2015 پەرلەمانی كوردستان لەمۆنۆمێنتی هەڵەبجە كۆبوەوە و یاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجەی پەسەنكرد، بە جۆرێك كە ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە لە 25 ئەندام پێكبێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this