ترەمپ: ژمارەی سەربازانمان لە عێراق بۆ 2 هەزار کەمدەکەینەوە

0
93

SNN

سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت: “بەمنزیکانە ژمارەی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق بۆ 2 هەزار سەرباز کەمدەکەینەوە، دەشڵێت: “لە ئەفغانستانیش بۆ 4 هەزار سەرباز بوونی خۆمان کەمدەکەینەوە”.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند “بەمنزیکانە بوونی خۆمان لە عێراق کەمدەکەینەوە و تەنیا 2 هەزار سەرباز دەهێڵینەوە لەوێ”.

وتیشی: “لە ئەفغانستانیش بەهۆی ئەو هەوڵە دیپلۆماتکارانەی ئیدارەکەم داویانە، بوونی خۆمان لەوێ بۆ 4 هەزار سەرباز کەمدەکەینەوە”.

سوپای ئەمریکا لە کۆتاییەکانی ساڵی 2011 لە عێراق بەشێکی زۆریان کشاندەوە، بەڵام لەساڵی 2014 و لەگەڵ کۆنترۆڵکردنی ناوچەیەکی بەرفراوان لە خاکی عێراق لە لایەن داعشەوە، جارێکی دیکە ئەو سوپایە گەڕایەوە.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ژمارەی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق ژمارەیان بە نزیکەیی پێنج هەزار و 200 سەربازە و لە سەردانی ئەمدواییەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا بڕیاری ئەو کشانەوەیە دراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this