ئەمڕۆ کازمی دوای بینینی نێجیرڤان بارزانی سەردانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەکات

0
862

SNN

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق دوێنێ پێنجشەممە گەیشتە هەولێر و لەگەڵ هەریەک لە مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوەوە و دواتر سەردانی پارێزگای دهۆكی كرد و كەمپی ئاوارەكان و ناوچەی ئەنفالكراوانی لە پارێزگاكە بەسەركردەوە و سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل، هاوسنور لەگەڵ توركیای كرد.

وا بڕیارە ئەمڕۆ هەینی مستەفا کازمی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر كۆدەبێتەوە و پێكەوە گفتوگۆ لەسەر كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەكەن، دواتر كازمی سەردانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەكات و لەگەڵ پارێزگاری هەردولا كۆدەبێتەوە و پاشان دەچێتە مۆنۆمێنتی شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە و تاجە گوڵینە لەسەر گڵكۆی شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە دادەنێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this