ترەمپ بڕیاریدا ژمارەی سەربازەکانی لە عێراق بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبکاتەوە

0
119

SNN

لە چوارچێوەی سیاسەتە نوێکەی ترەمپ کە لە عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێبەجێی دەکات بڕیاریدا کە ژمارەی سەربازەکانی لە عێراق بۆ دوو هەزار سەرباز کەمبکاتەوە.

لە لێدوانێكیدا ترەمپ جەختی لەوەكردۆتەوە كە هێزەكانیان لە عێراق بۆ دوو هەزار سەرباز كەمدەكەنەوە.

ئەم لێدوانەی ترەمپ لەكاتێكدایە كە پێشتر بڕیاری ئەوەدرابوو، كە ژمارەی سەربازەكان كەمدەكرێتەوە كە لە ئێستادا ژمارەیان (5200) سەربازەو بۆ سێ‌ هەزار كەمدەكەنەوە.، بەڵام جارێكی تر ترامپ بڕیاریداوە ژمارەی سەربازەكانی كەمتر بكاتەوە، راشیگەیاندووە، لەماوەیەكی كەمدا ئەو هەنگاوە دەنێین، چاودێرانی سیاسیش لەو بڕوایەدا نەبوون کە ئەمریکا بەو شێوە زۆر ژمارەی سەربازەکانی لە عێراق کەمبکاتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this