ئەگەر هەرێم پابەندی ڕیككەوتنەكەی نەبێت لەگەڵ عێراق هەمان چارەنوسی ئێستای دەبێت

0
1002

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات بە گوێرەی ئەو پرۆژە یاسایەی كە بۆ بودجەی گشتی عێراق دادەنرێت بە پشت بەستن بە یاسای ئیدارەی مالی بڕگەیەك دادەنرێت كە ئەگەر حكومەتی هەرێم پابەندی ڕێككەوتنەكەی نەبوو لەگەڵ عێراق ئەوا بودجەكەی دەبڕێت، ئەوەش لەدواجار بەزیانی هاووڵاتییانی هەرێم دەشكێتەوە.

شێروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا ڕەشنوسی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق نەهاتوەتە پەرلەمان بۆ گفتوگۆكردن و خوێندنەوە، بەڵام بەگوێرەی مادەی 27 لە یاسای ئیدارەی مالی ڕێگە بە حكومەتی عێراقی دەدات كە ئەگەر حكومەتی هەرێم یان هەر پارێزگا و هەرێمك داهاتەكانی ڕادەستی حكومەتی ناوەند نەكاتەوە ئەوا لە بەشە بودجەكەی دەبڕدرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، “لە پرۆژە بودجەی ساڵی 2019 ئەو مادەیە جێگیركرا و جییبەجێشكرا، بۆیە لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2020 بەهەمان شێوەیە هەمان برگەو مادە مادە جێگیردەكرێت، چونكە مادەیەكی یاساییە و زیانی بۆ ئەو لایەنە دەبێت كە پابەند نابێت بە ڕێككەوتن و رادەستنەكردنی داهات بە حكومەتی ناوەند، بۆیە ئەگەر حكومەتی هەرێم پابەندی ئەو ڕێككەوتنە نەبێت كە وابڕیارە واژۆی لەسەر بكرێت لە نێوان هەولێر و بەغدا، ئەوا بەهەمان شێوە گرفتی دارایی لەهەرێم بەردەوامی دەبێت و مووچەخۆرانی هەرێم زیانیان بەردەكەوێت”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، وابڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەی تایبەت لەسەر پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق ئەنجامبدات و دواتر ڕەوانەی پەرلەمانی بكات، ئەوەشی كە تا ئێستا باسی لێوەكراوە بودجەی گشتی بە 425 تریلیۆن دینار خەمڵێندراوە و نزیكەی 70 تریلیۆن دیناریش وەك كورتهێنان دیاریكراوە، كە ئەوەش بڕێكی زۆرە و دەبێت چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this