پۆمپیۆ هەوڵی کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان دەدات

0
119

SNN

لە رێگەی ناردنی مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ قوبرس هەوڵی کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان یۆنان و تورکیا دەدات لەرۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست.

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی قوبرس دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی یۆنان و دواتریش تورکیا کۆدەبێتەوە، بەگوێرەی زانیارییەکان، ئامانج لەسەردانەکەی پۆمپیۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان یۆنان و تورکیایە کە هێزیان لەدژی یەکتر لەسەر سنورەکان کۆکردۆتەوە.

هەر لەوبارەیەوە، دوێنێ پێنجشەممە، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فڕەنسا کە پشتیوانی یۆنان دەکات، رایگەیاند، هێڵی سوریان بۆ تورکیا داناوە و لێی پاشگەز نابنەوە، ئەوەش تورکیای توڕەکرد و لەوەڵامدا وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی رایگەیاند، سیاسەتەکانی ماکرۆن دۆخی ناوچەکە ئاڵۆزتردەکات و بەرژەوەندییەکانی ئەوروپاش دەخاتە دەریاوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this