“سەردانی كازمی بۆ مەرزەكان پەیامێكی سیاسی لە پشتە”

0
239

SNN-عەلی حەمە سەعید

دوابەدوای سەردانیكردنی مەرزی ئیبراهیم خەلیل و هاوكات ئەمڕۆش سەردانیكردنی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، بەڕێوەبەری گومرگی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئاماژە بەوەدەكات سەردانەی سەرۆكوەزیرانی عێراق هێندە پەیامێكی سیاسی لە پشتە ئەوەندە پەیوەندی بە بواری كارگێڕی و داراییەوە نییە و مەرزەكانی هەرێم ئامادەی بەستنەوەن بە مەرزەكانی عێراقەوە بەڵام عێراق ئامادەنییە.

شاخەوان بەكر، بەڕێوەبەری گومرگی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە SNNی ڕاگەیاند: وابڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بكات، هاوشێوەی ئەوەی دوێنێ‌ سەردانی مەرزی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیلی كرد، بۆیە پێمان وایە سەردانیكردنی كازمی بۆ مەرزە نێودەوڵەتییەكان پەیامێكی سیاسی لەپشتە.

ئاماژەی بەوەشكرد، “كازمی بە سەردانیكردنی مەرزە نێودەوڵەتییەكانی هەرێم دەیەوێت ئەو پەیامە سیاسییە بگەیەنێتە شەقامی عێراقی كە مەرزە نێودەوڵەتییەكانی هەرێمی كوردستانیش بەشێكن لە عێراق و هەركات بمانەوێت سەردانیان دەكەین و هیچ جیاوازییەكیان نییە لەگەڵ مەرزە نێودەوڵەتییەكانی ژیر دەستەڵاتی حكومەتی عێراق، بۆیە ئەم سەردانە زۆر پەیوەندی نییە بە بواری كارگێڕی و شێوازی كاركردن و بەڕێوەچوونی ئیش و كارەكان لە مەرزی باشماخ”.

بەڕێوەبەری گومرگی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئەوەشی خستەڕوو، “لە ئێستادا هەموو مەرزە نێودەوڵەتییەكانی هەرێمی كوردستان بە سیستەمی ئەلیكترۆنی بەیەكەوە بەستراونەتەوە، ئامادەن لەگەڵ مەرزەكانی دیكەی عێراقیش پێكەوە ببەسترێنەوە، بەڵام لە ئێستادا حكومەتی عێراقی ئامادەنییە ئەو كارە بكات چونكە هێشتا مەرزە نێودەوڵەتییەكانی ژێردەستەڵاتی خۆی بە سیستەمی ئەلیترۆنی پێكەوە نەبەستراونەتەوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this