مستەفا کازمی گەیشتە شاری سلێمانی

0
320

SNN

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەڵەوتی سلێمانی و لەلایەن پارێزگاری سلێمانی هەڤاڵ ئەبوبەکر و شاندی یاوەریەوە پێشوازی لێ کرا.

وا بڕیارە دوای کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی سەردانی ئارامگەی (مام جەلال) بکات لە دەباشان، پاشان دەچێتە مێرگەپان و لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات، دواتر سەردانی پارێزگاری هەڵەبجە دەکات و تاجە گوڵینە لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە دادەنێت و لەگەڵ پارێزگای هەڵەبجەش کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات، هەروەها سەردانی مەرزی باشماخ دەکات و لەگەڵ لایەنی ئیداری ئەو مەرزەش کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this