کازمی بۆ مام جەلال ” مێژوو بە شانازییەوە یادت دەكاتەوە”

0
904

SNN

مستەفا كازمی دوای گەیشتنی بە سلێمانی، چووە سەر مەزاری مام جەلال، یەكەم سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوی عیراق لە دەباشان و لە دەفتەری یادەوەرییەكاندا یاداشتێكی تۆماركرد.

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە دەباشان بە ئامادەبوونی هاوسەرۆكانی یەكێتی (بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی) هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی چووە سەر مەزاری مام جەلال و تاجە گوڵینی ڕێز و وەفای لەسەر گۆڕەكەی دانا و دواتر لە دەفتەری یاداشتەكاندا، یاداشتێكی تۆمار كرد.

كازمی بۆ مام جەلال نووسیویەتی، “ئەمڕۆ سەردانی گۆڕی یەكێك لە پیاوە گەورەكان و دامەزرێنەری سیستەمی دیموكراتیم لە عیراق كرد، هەموومان زۆر شت لەوەوە فێربووین، مام جەلال مێژوو بە شانازییەوە یادت دەكاتەوە”.

دەقی نوسینەكەی كازمی لە دەفتەری یادەوەری مەزاری مام جەلال دا

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
ئەمڕۆ سەردانی گۆڕی یەكێك لە پیاوە گەورەكان و دامەزرێنەری سیستەمی دیموكراتی لە عیراق كرد، هەموومان زۆر شت لەوەوە فێربووین.
مام جەلال مێژوو بە شانازییەوە یادت دەكاتەوە.
مستەفا كازمی
سەرۆك وەزیرانی عیراق

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this