مستەفا کازمی لە مێرگەپان لەلایەن سەرۆککۆماری عێراق و سەرکردە سیاسییەکان پێشوازی لێکرا

0
452

SNN

مستەفا کازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق گەیشتە هاوینەهەواری مێرگەپان و بە ئامادەبوونی بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراق لەگەڵ سەركردەی ژمارەیەك لە لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێ کرا.

پاش پشوویەك مستەفا كازمی بە ئامادەبوونی بەرهەم ساڵح لەگەڵ هەریەك لە بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی و عومەری سەید عەلی، ڕێكخەری بزوتنەوەی گۆڕان و سەلاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و عیرفان عەبدولعەزیز، ڕابەری بزوتنەوەی ئیسلامی و محەمەد حاجی مەحمود، سكرتێری حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان كۆببێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this