به‌رشەلۆنه‌ پێكانی فاتی راگه‌یاند

0
133
ئانسۆ فاتی

SNN Sport

یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌ی ئیسپانی به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌ركرد، تیایدا پێكانی ئه‌ستێره‌ لاوه‌كه‌ی ئانسۆ فاتی  له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی  له‌ راهێنانی تیپه‌كه‌ راگه‌یاند.

یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ فاتی ته‌مه‌ن 17 له‌ میانه‌ی راهێنانه‌كاندا‌ به‌ هۆی ئاوسانێك له‌ رانی راستیدا ده‌یناڵاند.

به‌یاننامه‌كه‌ی یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌  ماوه‌ی دوركه‌وتنه‌وه‌ی یاریزانی باڵی هێرشبه‌ره‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ راهێنانه‌كان پشت به‌ خێرایی چاكبوونه‌وه‌ی ده‌به‌ستێت له‌ ماوه‌ی داهاتوودا.

جێی باسه‌ یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌ رۆژی شه‌ممه له‌ یارییه‌كی دۆستانه‌دا خۆی ئاماده‌ ده‌كات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خیمناستیكا ، له‌  یه‌كه‌م یارییه‌كانی تیپه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ وه‌كو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ وه‌رزی نوێ (2020-2021 ) یاری دەکات.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this