بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نازم شاکر کۆچی دوایی کرد

0
163
نازم شاکر

SNN Sport

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 11ی ئەیلوول لە شاری هەولێر، نازم شاکری ئەستێرە و راهێنەری پێشووی عێراقی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر کۆچی دوایی کرد.

شاکر چەند رۆژێکە لە شاری هەولێرە چارەسەری وەردەگرت،لە رۆژانی رابردوو تەندروستی بە تەواوی تێکچوو، ئەمڕۆ بە یەکجاری کۆچی دوایی کرد.

نازم شاکر لە ساڵی 1958 لە دایکبووە،  یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق بوو، یاری بۆ چەند یانەیەکی وڵاتەکەی کردووە، لە ساڵی 1986لە پێکهاتەی عێراق بوو لە مۆندیالی مەکسیک،لە ساڵی 1988 بە یەکجاری وازی لە یاریکردن هێناوە.

 

دوو جار پۆستی راهێنانی یانەی هەولێری وەرگرتووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this