سوارێز و ڤیدال بۆ یاری ئەمشەو دوردەخرێنەوە

0
1267
ڤیدال و سوارێز

SNN Sport

بە پێی زانیاری رۆژنامەکانی ئیسپانیای نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە،  یانەکە  لەسەر داوای کومانی راهێنەر بڕیاریداوە هەردوو یاریزان لویس سوارێز و ئارتۆرۆ ڤیدال بۆ یاری دۆستانەی ئەمشەوی جیمناستیک دوربخاتەوە.

رادۆی کەتەلۆنیا RAC1 بڵاویکردووەتەوە، سوارێز بەشداری یاری دۆستانەی ئەمشەوی بەرشەلۆنە بەرامبەر بە جیمناستیک ناکات، کە یاریەکە لە کاتژمێر 8:00 لە یاریگای یۆهان کرۆیف ئەنجام دەدرێت.

ئەم سەرچاوەیە نوسیویەتی، یاری بایرن میونخ کە تێیدا بەرشەلۆنە 8-2 دۆڕا، کۆتا یاری سوارێز بووە لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە.

هەروەها کومان پشت بەڤیدالیش نابەستێت،هەردوو یاریزان لە لیستی یاریزانە بانگکراوەکان دوردەخاتەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this