گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 12/9/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
691
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  شەممە (12/9/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

سپۆرت:

  • دەستپێدەکات.
  • قۆناغی کومانی راهێنەر بە یارییەکی دۆستانە دژی جیمناستیک دەستپێدەکات و راهێنەر لە هەموو گێمێک تیپێکی جیاوازی دەبێت.
  • ئەوان مەشق و راهێنان بە شێوازی یاریکردنیان دەکەن، “من زۆر دڵخۆشم  بە ئاستی یانەکە لە دوو هەفتەی رابردوو”، ئەمە قسەی کومانی راهێنەرە.
  • لالیگا ئەمڕۆ دەستپێدەکات بە بێ ئامادەبوونی یانە گەورەکان و ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە یارییان نیە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • شیکاری یەکەمی کومان.
  • “میسی باشترینە”.
  • راهێنەری نوێ وای دەبینێ میسی کلیلی پرۆژەی نوێی یانەکەیە.
  • هۆڵەندیەکە لە تیپەکەی رازییە،تیمەکە نیشانیدا کە یانەکە چۆن مەشق  دەکات بەوشێوەیە یاری دەکەن.
  • ئەمڕۆ یانەکە رووبەڕووی جیمناستیک دەبێتەوە بە بێ ئانسۆ فاتی، کە ئەستێرە لاوەکە لە یەکەم یاری ئامادەکاری تووشی پێکان بووەو ئامادە نابێت.

مارکا:

  • لالیگا پڕە لە سۆز.
  • ئەمڕۆ یارییەکانی لالیگا بە یاری ئیبار- سەلتاڤیگۆ، گرانادا- ئاتلەتیک بیلباو، قادش- ئۆساسۆنا دەستپێدەکات.

ئاس:

  • سەرەتای لالیگای 2020-2021 بە سێ یاری ئەمڕۆ دەستپێدەکات.
  • ئەستێرە گەنجەکان لە یانە جیاوازەکان دڵخۆش دەبن لە لالیگا و خولی ژمارە 90 یەکلایی دەکەنەوە کە بە بێ هاندەر و بە بێ ئەنجامدانی هیچ گرێبەستێک خولەکە دەستپێدەکات.
  • یانەی ریاڵ مەدرید و 7 یانەی تر تەنیا یۆرۆیەکیان سەرفنەکردووە بۆ باشترکردنی ئاستی یانەکەیان، ئەمەش بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.
  • بەهی ڤایرۆسی کۆرۆناوە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید کۆتایی بە یەکە مەشق و راهێنانەکەی دەهێنێت لە سیجوفای ئیسپانی دوای ئەوەی دەرکەوت یەکێک لە شاندنی یانەکەی تووشی ڤایرۆسەکە بووە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this