شانەی ئەمنی عێراقی کوژرانی 4 سەرکردەی دیاری داعشی راگەیاند

0
149

SNN

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەر بە سوپای عێراق رایگەیاند “لە ناوچەی فەرحاتییەی قەزای سامەرا و لە ئۆپراسیۆنێکی بەرنامە بۆ داڕێژراودا ئێوارەی دوێنێ هەینی 4 سەرکردەی داعش کوژراون”.

ئەم ئۆپراسیۆنە دوای یەک رۆژ دێت لە دەستگیر کردنی سەرکردەیەکی دیاری گروپی داعش لە شارۆچکەی شەرگاتی سەربە پارێزگای سەڵاحەدین.

بەپێی بەیاننامەکەی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی “دوو لەو سەرکردە کوژراوانە کە یەکێکیان والی سەڵاحەدین بووە، پشتێنی خۆكوژییان بەپشتەوە بووە دوای كوشتنیشیان پشتێنەكان پوچەڵكراونەتەوە .”

ئەم ئۆپراسیۆنانەی سوپا لەکاتێکدایە هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ناوەڕاست و باشووری وڵات کردەیەکی گشتگیرییان دەستپێکردووە بۆ کۆنترۆڵکردنی چەکی بێ مۆڵەت و سەقامگیریی ئەو ناوچانە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this