دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی: پێویستە یەک دەنگ بین بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق

0
233

SNN

دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: “پێویستە کۆدەنگیی لایەنە سیاسییەکان هەبێت بۆ پرسی هەڵبژاردنی عێراق، هاوتا پارتییەکەشی دەڵێت: “دەبێت ئەو هێزەی هەمانە لەپەرلەمان پارێزگاریی لێ بکەین”.

رزگار حەمەد بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی وتیشی: “وەکو یەکێتی و پارتی کۆبوونەوەی دیکە دەکەین لەگەڵ لایەنەکانی تری هەرێم تا رێکبکەوین لەسەر یەکدەنگیی و یەکهەڵوێستیی لەسەر یاسای هەڵبژاردن”.

دوای کۆبوونەوەیان، ئەمڕۆ دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی پرێس کۆنفرانسێکیان ساز کرد و وردەکاریی کۆبوونەوەکەیان ئاشکرا کرد.

رزگار حەمەد وتیشی: “گرنگە بۆ ئێمە یەک بەرنامە و یەک پلانمان هەبێت، بۆیە دەبێت رێککەوتن بکرێت لەسەر ئەوەی بە چ شێوازێک بچینە ئەو هەڵبژاردنە”.

راشیگەیاند “هێشتا باسی یەکلیستیی نەکراوە لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا بەتایبەت یەکلیستیی لە نێوان پارتی و یەکێتیدا، ئێستا قسە لەسەر یاساکە هەیە کە دەڵێت فرە بازنەییە و کاندید کردنیش تاک دەبێت”.

لای خۆیەوە خەسرۆ گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی: “هەموو هەوڵێکی ئێمە بۆ ئەوەیە ئەو هێز و توانایەی ئێستا لە پەرلەمانی عێراق هەمانە کەم نەبێتەوە و هەوڵی بەهێزکردنی بدەین”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this