یانه‌ی قووه‌ جه‌وییه‌ درێسی ژماره‌ (4) هه‌ڵده‌گرێت

0
158
نازم شاکر

حسێن کەرکوکی-SNN Sport

ده‌سته‌ی كارگێڕی  یانه‌ی قووه‌ جه‌وییەی عێراقی‌ بڕیاریدا به‌ هه‌ڵگرتنی  درێسی ژماره‌ (4 ) له‌ یانه‌كه‌ وه‌ك رێزێك بۆ نازم شاكر یاریزان و راهێنه‌ری نێوده‌وڵه‌تی کە شەوی رابردوو  بەهۆی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لە دەستدا.

ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یەکیدا چەند بڕیارێکی دا کە گرنگترینیان ئەمانە بوون:

-دواخستنی كۆنگره‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ رۆژی شەممه‌ی داهاتوو بەرواری 19 ئه‌یلوول وه‌ك رێز بۆ ئه‌ستێره‌ی گه‌وره‌ و كوڕی یانه‌كه‌ خوالێخۆشبوو ( نازم شاكر ) كه‌ رۆژی هه‌ینی به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ ده‌ستدا.

-راگه‌یاندنی ماته‌مینی بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ و پرسه‌ له‌ باره‌گای یانه‌كه‌ له‌ رۆژی شه‌ممه‌وه‌ داده‌نرێت.

هه‌ڵگرتنی ژماره‌ (4) به‌ شێوه‌یه‌كی كۆتایی له‌ تیپی یه‌كه‌م و له‌ به‌رنه‌كردنی وه‌ك رێزێك بۆ كاروان و مێژووی وه‌رزشی ئه‌و یاریزانه‌”.

-كاروانی وه‌رزشی له‌ تیپه‌ میللیه‌كانی دۆره‌ی شاری به‌غداد  ده‌ستپێكردووه‌  ، ساڵی 1975 بووه‌ یاریزانی یانه‌ی ( عومال ) ، دواتر ساڵی 1976 بووه‌ یاریزانی یانه‌ی ( ته‌یران ) قووە‌‌ جه‌وییه‌ی ئێستا .

– نازم شاكر سالم ، ساڵی 1958 له‌ شاری به‌غداد له‌ دایكبووه‌، ساڵی 1978 یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق كردووه‌ ،  ساڵی 1979 یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می عێراق كردووه‌ ، له‌ پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بوو له‌ مۆندیالی مه‌كسیك 1986 كه‌ دوایین یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بووە ، دواتر  له‌ ساڵی 1988   له‌ یانه‌ی ته‌یران به‌ یه‌كجاری وازی له‌ یاریكردن هێنا به‌ هۆی پێكانه‌وه‌.

-دواتر ساڵی 1992 روویكرده‌  بواری راهێنان و یه‌كه‌م یانه‌ كه‌ راهێنه‌رایه‌تی كرد یانه‌ی ( سه‌لام )بوو كه‌ یه‌كه‌م ساڵی بوو له‌ خولی نایابی عێراق ، دواتر بووه‌ راهێنه‌ری یانه‌كانی (كه‌رخ ، هه‌ولێر ،پێرس ، قوه‌ جه‌وییه‌ ، ئارارات ، دهۆك ، نه‌وت و مه‌سافی ) ، هه‌روه‌ها بووه‌ راهێنه‌ری پیشه‌گه‌ر له‌ یانه‌كانی وڵاتانی ئوردن و ئیمارات بۆ زیاتر له‌ حه‌وت ساڵ .

-ساڵی 2005له‌ ستافی راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی عێراق بوو ،ساڵی 2010 له‌ لایه‌ن یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق راسپێردرا به‌ راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ، به‌ڵام له‌ 12-1-2011 ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش كرد پاش دۆڕاندنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئێران له‌ پاڵه‌وانیتیی خۆر ئاوای ئاسیا

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this