لەهەولێر و سلێمانی و گەرمیان 3 پرۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبا بەوزەی خۆر جێبەجێ دەكرێت

0
258

SNN- بڕیار محەمەد

وەزارەتی كارەبا لەدوا قۆناغەكانی ئامادەكردنی تەندەرە بۆ جێبەجێكردنی 3 پڕۆژەی گرنگی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر لە پارێزگای هەولێر و پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان، بۆ ئەم مەبەستەش بەمنزیكانە بانگێشتی كۆمپانیاكان دەكات .

دیار بابان بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی كارەبابە SNNی رایگەیاند ئەم سێ پڕۆژەیە بۆ بەرهەمهێنانی 75 مێگاوات كارەبایە لە پارێزگای هەولێر 25 مێگاوات و لە پارێزگای سلێمانی 25 مێگاوات و لە ئیدارەی گەرمیانیش 25 مێگاوات كارەبا، واتە بڕی 75 مێگاوات كارەبا بەوزەی خۆر كارەبا بەرهەم دەهێنرێت.

وتیشی “ئەمەش هەنگاوێكی گرنگی وەزارەتە بۆ پشتبەستن بەسەرچاوەی خۆر كە لەرووی كەڵكی ئابوورییەوە بۆ كەمكردنەوەی خەرجی تێچوونی سوتەمەنی گرنگە ئەمە وێڕای ئەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر پڕۆژەیەكی دۆستی ژینگەیە و دەبێتە هۆی پاراستنی ژینگە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this