وەزارەتی پێشمەرگە، “مەترسییەکانی داعش زیادی کردووە”

0
172

SNNـ بڕیار محەمەد

جێگری سەرۆکی ئەرکان وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەێنێت: لە ئێستادا جموجۆڵەکانی چەکدارانی داعش زیادیکردووە، چونکە ئێستا داعش دەتوانێت ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژکراو دروست بکات و مین دابنێن، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە بۆشاییە ئەمنیانە دەگەرێتەوەکە لە نێوان هێزی پێشمەرگەو سوپای عێراق دروستبووە.

لیوا قارەمان کەماڵ ، جێگری سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی پێشمەرگە بە SNNی لەدوای دروست بوونی ئەو بۆشایە ئەمنیە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دروست بووە تا دێت جموجۆڵەکانی چەکدارانی داعش زیادیکردوە وای لێهاتووە داعش بتوانێت ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژکراو دروست بکات و بتوانێت مین دابنێنەوە ، بۆیە بەراستی پێویستە هەماهەنگی زیاتربکرێت لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگەو سوپای عێراق هەبێت.

وتیشی :”گفتۆگۆکان لەگەڵ حکومەتی عێراق و سوپای عێراق بەردەوامی هەیە، لە ئیستادا چاوەڕێی سوپای عێراقین بۆ ئەوەی وادەی کۆبوونەوەی ئەمجارە دابنێین، چونکە کۆبوونەوەی ئەمجارە لەبەغداد دەبێت رێکەوتنی باشیشە، چونکە کرانەوە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگەو سوپای عێراقدا هەیە”.

ئەوەشی خستەڕوو: “کارکردن بۆ کردنەوەی ژووری ئۆپراسێۆنەکان دێژەی هەیە و بڕیار لەسەر کردنەوەی شەش بنکەی هاوبەش دراوە دوو بنکەی سەرەکی کە یەکێکیان لەهەولێر دەبێت و یەکێکی تریش لە بەغداد دەبێت ، چوار بنکەکەی دیکەش لەناوچەکانی تری عێراق دەبێت کە تا ئێستا یەکلای نەبۆتەوە لەنێوان ئێمە و سوپای عێراق”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this