كازمی چی بە بەرپرسانی مەرزی باشماخ وتووە؟

0
1414

SNN-عەلی حەمە سەعید

سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئاماژە بەوەدەكات هاتنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ وەك هەر مەرزێكی دیكەی عێراق كارێكی ئاساییە، بەو پێیەی دەروازە نێودەوڵەتییەكان بابەتێکی سیادین، هاوكات جگە لە دەستخۆشی و سەرسوڕمانی بە ئیش و كارەكانمان هیچ شتێكی نەبوو.

لیوا مەریوان شێخ كەمال، سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە SNNی راگەیاند: هاتنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ و بە سەركردنەوەی بەشە جیاوازەكانی مەرزەكە وەك هەر سەردانێكی ئاسایی بەرپرسێكی حكومەتی هەرێم و عێراق تەماشادەكەین بەو پێیەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ یەكێكە لەمەرزە نێودەوڵەتییەكانی حكومەتی هەرێم كە سەر بە حكومەتی عێراقن لەڕووی سیادیەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە وەك سەرپەرشتیار و كارمەندانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ هیچ داخوازی و داواكارییەكمان ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عێراق نەكردووە، هەروەك ئەویش هیچ داوا و پێشنیارێكی بۆ ئێمە نەبوو جگە لەوەی كە ڕاپەڕاندنی ئیش و كارەكانی ناو مەرزەكەی زۆر بەلاوە جێگەی دەستخۆشی بوو.

سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئەوەشی خستەڕوو، لە 17ی شوباتی ئەمساڵەوە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ هاوشێوەی دەروازە نێودەوڵتییەكانی دیكەی عێراق بەهەمان تەعریفەی بازرگانی كاردەكەین ئەوەش جێگەی دەستخۆشی ئەو بوو، بۆیە لە ئێستادا كاروبارەكانی جموجوڵی بازرگانی لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە شێوەیەكی ئاسایی بەڕێوە دەچن.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this