“ئەگەر ئەو هەموو غەدرەى بەغدا بەماچێکى کازمى ساف بێت، بەڕاستی میللەتێکین مایەی بەزەیین”

بەهمەن کاکە عەبدوڵا
SNNـ بڕیار محەمەد
پەرلەمانتارێکی پارتی رایدەگەێنێت ئەگەر ئەو هەموو غەدرەى بەغدا بەماچێکى کازمى سافى بێت، بەراستی میللەتیکی مایەیی بەزەیین، ڕاستییەکان وەك خۆی نەك بە عاتیفەو سۆز، دوو ڕۆژە لە کوردستانە دوای دیداری فەرمی لەگەڵ سەرکردایەتی کورد و بەرپرسانی حکومی سەردانی هەندێك جێگەی کرد و هەندێك خەڵکی بینی، قەڵەم بەدەستە عێراقچی و کامێرای میدیایی کوردی کردیان بەتاکە خەمخۆرو فریاد رەس.
بەهمەن کاکە عەبدوڵا پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان بە SNNی راگەیاند: مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دوو ڕۆژە لە کوردستانە دوای دیداری فەرمی لەگەل سەرکردایەتی کورد و بەرپرسانی حکومی سەردانی هەندێك جێگەی کرد و هەندێك خەڵکی بینی، قەڵەم بەدەستە عێراقچی و کامیرای میدیایی کوردی کردیان بەتاکە خەمخۆرو فریاد ڕەس.
وتیشی، “لە پارێزگایی دهۆک کازمی هەندێك لەکەسوکاری ئەنفال دەبینێت و لەناویاندا دایکی شەش شەهیدی ئەنفال کاتی کازمی لەو دایکە شەهیدە دەپرسێت خەڵکی چ گوندیکی ئەویش ناوی گوندەکەی خۆی دەڵێت، کازمی دەڵێت من هاتومە ئەو گوندەو نانیشم لێی خواردووە، دایکە شەهیدەکەش دەڵێت کەواتە “ئەمانەت کوردستان بێت”، واتە ئاگات لەکوردستان بێت، کەهیچ مەبەستیکی خراپی نیەو مانایی قسەکەش روونە”.
ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی دەستووری عێراق و بەپێی یاساو بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقیش حکومەتی عێراق لەساڵی 2004ەوە ، مولزەمە بەقەرەبووکردنەوەی مادی و مەعنەوی کەسوکاری ئەنفال و کیمیا باران، بەڵام ئەوە 16 ساڵە عێراق فلسێک دیناریک قەرەبووی نەداوە و ئامادەش نییە بیدات، ئەوەی تا ئیستا بۆ کەسوکاری ئەنفال و کیمیاباران و شەهیدان کراوە لەکوردستان هەرچەن شایەنی دەقاتی ئەو خزمەتەن حکومەتی هەرێمی کوردستان کردوویەتی .
ئاماژەی بەوەشکرد “هەرچی سەبارەت بەمووچەی شەهیدان و ئەنفال کراوانە، لەساڵی 2005 وە تا 2019، موچەی شەهیدان و ئەنفال و زیندانی سیاسی و قوربانیانی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراقە، لەسەر بودجەی سیادی عێراق بووە، بەپیی یاسایی بودجە کەچی عێراق یەک دیناری لەو پارەیە بەکوردستان نەداوە، کوردستان خۆی لەبەشە بودجەی ساڵانەی خۆی مووچەکانیانی دابینکردووە “.
ئەوشی خستە ڕوو “گەر ئەو هەموو غەدرەی بەغداد لەهەرێمی کوردستان و کەس و کاری ئەنفال و کیمیاباران و فەرمانبەران و جوتیارانی کردووە، بەماچێکی کازمی و گوی گرتن لەهەندێك جوتیاری کورد ساف بوو، وەک هەندێک ڕۆژنامەنووس و خوێندەواری کورد وێنای دەکەن و دژی سەرکردەکانی کورد دەینووسن، بەڕاستی میللەتێکی مایەیی بەزەیین”.
بەهەمەن کاکە عەبدوڵا باسی لەوەشکرد ئەوەی ئێستا لە کوردستان هەیە و ناوی حکومەت و دەسەڵاتی کوردییە ڕەمزی ئیرادەو کەرامەتی کوردایەتییە و ئەوەی کراوە بۆ کوردستان دەسەڵاتی کوردی کردوویەتی و ئەوەشی نەیهێشتووە کوردستان وەک باقی شارەکانی تری عێراق وێران و بێ ئەمن و ئاسایشبێت حکومەتی کوردی و پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەکانیەتی.
وتیشی، “ئەوان بە 83 ملیار دۆلار و 96 تەن زێڕی ئحتیاتی بانکی و 90٪ ی بودجەی زەبەلاحی عێراق و رۆژانەی شەش ملیون بەرمیل نەوت و ئەمانیش بە 10٪ بودجە بۆ 10 ساڵ و 450 هەزار بەرمیل نەوت، بزانین کێ سەرکەوتوو کێ شکستخواردووە”.
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
51 خولهك لهمهوپێشدەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
1كاتژمێر لهمهوپێشوردەكاری بەڕێوەچوونی كارەكانی دیداری گشتی یەكێتی
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
51 خولهك لهمهوپێش -
دەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
وردەكاری بەڕێوەچوونی كارەكانی دیداری گشتی یەكێتی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سبەینێ دیداری یەکێتی لە ھۆڵی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی بەڕێوەدەچێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
زۆرترین بینراو
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
51 خولهك لهمهوپێش -
دەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
وردەكاری بەڕێوەچوونی كارەكانی دیداری گشتی یەكێتی
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
5 مانگ لهمهوپێش -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
11 مانگ لهمهوپێش