بەشی زۆری گەڕەکەکانی سلێمانی بێ ئاو دەبن

0
1350

SNN

بەهۆی بوونی کێشەیەکی تەکنیکییەوە، بەشی زۆری گەڕەکەکانی سلێمانی و قەزا و ناحیەکانی دەوروبەری بۆ ماوەی چەند رۆژێک بێ ئاو دەبن.

ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: بەهۆی كێشەیەك لە كارەبای هێڵی دووەمی پڕۆژەی ئاوی دوكان- سلێمانی و  دابەشکردنی ئاو لە بەشێكی سلێمانی و دەوروبەری بۆ ماوەیەکی کاتی دەوەستێت.

راشیگەیاند: بەو هۆیەوە دابەشكردنی ئاو لە گەڕەكەكانی شاری سلێمانی و قەزا و ناحیەكانی چەمچەماڵ و شۆڕش و بازیان و ئەڵلایی و گۆپاڵە و پیرەمەگرون بۆ ماوەیەك دوا دەكەوێت.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی داواش لە هاووڵاتیان دەكات، ئاو بەفیڕۆ نەدەن و بەپێی پێویست ئاو بەكار بهێننن تاوەكو دابەشكردنی ئاو ئاسایی دەبێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this