ماكگریگۆر به‌ تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ  دەستدرێژی سێكسی تۆمەتبار دەکرێت

0
180
کۆنۆر ماکگریگۆر

SNN Sport

پۆلیسی فه‌ره‌نسا كۆنۆر ماكگریگۆر ئه‌ستێره‌ی پێشووی   هونه‌ره‌ جه‌نگییه‌ تێكڵاوه‌كان UFC له‌ كۆرسیكا ده‌ستگیر كرد، ئەمەش به‌ تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ هێرشیكردنی سێكسی.

ئاژانسی هه‌وڵه‌كانی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌پاش رووداوه‌كه‌ ئه‌ستێره‌ ئیرله‌ندیه‌كه‌ ده‌ستگیركرا ،نوسینگه‌ی داواكاری گشتی له‌ به‌یاننامه‌یەكیدا روونیكرده‌وه‌ :”پاش پێشكه‌شكردنی سكاڵا له‌ 10ی ئه‌یلوولی رابردوو كه‌ ره‌خنه‌ له‌و كردارانه‌ ده‌كات كه ‌ده‌توانرێت وەسفی بكه‌یت كه‌  هه‌وڵێكه‌ بۆ دەستدرێژی سێكسی و به‌رێز كۆنۆر ئه‌نتۆنی ماكگریگۆر بابه‌تی دانیشتنی گوێگرتنی پۆلیس بوو “.

 

تا ئێستا ورده‌كاری تری په‌یوه‌ندیدار به‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی كۆنۆر كراوه‌ ئاشكرا نه‌كرا ، به‌ڵام به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانی بۆ پێگه‌ی (TMZ)ئه‌مریكی دووپاتی كرده‌وه‌ ” كۆنۆر ماكگریگۆر به‌ توندی هه‌ر تۆمه‌تێك به‌ خراپی هه‌ڵسوكه‌وتكردن ره‌تده‌كاته‌وه‌ ، رووبه‌رووی لێكۆلێنه‌وه‌ كراو دواتر ئازاد كرا”.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this