خولی ئیسپانیا لە مەترسی راگیراندایە

0
394
لالیگای ئیسپانیا

SNN Sport

پاش دەستپێکردنی یارییەکانی هەفتەی یەکەمی خولی ئیسپانیا، مەترسی راگیرانی خولەکە هەیە، ئەمەش بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

کەناڵی گۆڵی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە،  بەهۆی زۆری تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، مەترسی راگیرانی خولی ئیسپانیا هەیە، کە لە ئێستادا کۆتا تووشبوو لەو خولە دییەگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئەرجەنتینی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدە.

لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوو خولەکە بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسەکەوە راگیرا، دواتر دەست بە یارییەکانی کرایەوە و یانەی ریاڵ مەدرید بووە پاڵەوان.

یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید بە  بێ راهێنەرەکەی سیمیۆنی، لە هەفتەی یەکەم رووبەڕووی قادش دەبێتەوە، کە راهێنەرە ئەرجەنتینیەکە شەوی رابردوو یانەکەی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this