کومان پەیامێک ئاڕاستەی میسی دەکات

0
1423
کومان

SNN Sport

رۆناڵد کومان راهێنەری هۆڵەندی یانەی بەرشەلۆنە، لە دوای یەکەم یارییان بەرامبەر بە خیمناستیک کە تێیدا یانەی بەرشەلۆنە 3-1 براوە بوو، پەیامێکی ئاڕاستەی میسی  کردوو داوای لێ دەکات جەستەی بەهێزتر بکات.

کومان لە لێدوانێکیدا دوای یاریەکە وتی:” دەبێت میسی وەکو هەموو یاریزانەکانی تری یانەکە توانای جەستەیی خۆی باشتر بکات،ئێمە لە رۆژانی رابردوو بە شێوەیەکی ئاسایی کارمان  کردووە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی توانای جەستەیی،لەمەودا تەرکیز دەخەینە سەر لایەنی تەکتیکی”.

لە بەردەوامی قسەکانی لەسەر میسی وتی:” میسی لە یەکەم رۆژیدا رۆحیەتی خۆی نیشانداوە، ئەو زۆر بە باشی راهێنان دەکات،توانای خۆی قسە دەکات کاتێک یاری دەکات.

ستایشی هەردوو یاریزان ترینکا و پیدری کردوو وتی:”ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ ئەم دوو یاریزانە دوو گرێبەستی گەورەیە،ترینکاوم خۆش دەوێت، ئەو توانای هەیەو دەبێت بگونجێت لەگەڵ خێرایی  ومامەڵەی تۆپەکەدا،گرێبەستێکی نایابە،پیدریش بەهرەمەندێکی نایابەو تەمەنی 17 ساڵە، یاریزانێكی گرنگە بۆ داهاتوو،لەگەڵ ئێمە راهێنان دەکات و توانای بەشداریکردنی هەیە لە یارییەکاندا”.

لە کۆتایدا لەسەر یاریەکە وتی:” ئەم یارییە یەکەم یاریمان بوو لە وەرزەکەدا، بۆیە بە دوو پێکهاتەوە یاریمان کرد، ئەمەش بۆ خێرایی و خێرا یاریکردنی یانەکە، گێمی دووەم کەمێک لە گێمی یەکەم باشتر یاریمان کرد”.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this