دوای بردنەوەی نازناوی ئەمریکای کراوە ئۆساکا دێتە پلەی سێیەم

0
98
ناوومی ئۆساکا

SNN Sport

کچە یاریزانی ژاپۆنی ناوومی ئۆساکا، شەوی رابردوو توانی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی ئەمریکای کراوە شکست بە کچە یاریزانی بیلاڕوسی ئازارینکا بهێنێت و نازناوەکە بباتەوە.

ئۆساکای تەمەن 22 ساڵ توانی بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک لە کچە یاریزان ڤیکتۆریا ئازارینکا بباتەوە، کە خاڵی کۆمەڵەکان بریتی بوو لە 6-1 3-6 3-6.

بە بردنەوەی ئەم نازناوە، سێیەم نازناوی ئۆساکا بوو لە گراند سلام کە بە دەستی دەهێنێت ، یەکەم یاریزانە 3 ساڵی لەسەر یەک پاڵەوانێتییەکی گراند سلام بباتەوە دوای  کلایستەرز کە لە ساڵەکانی 2009-2010-2011. پاڵەوان بوو.

بە بردنەوەی ئەم نازناوە، لە رۆژی دووشەممەی داهاتوو ئەم کچە یاریزانە بۆ پلەی سێیەمی ریزبەندی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی پیشەگەر لە جیهان سەردەکەوێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this