هەولێر و بەغدا لەسەر ئیدارەدانی دەروازە سنوورییەکان رێککەوتوون

0
1350

SNN

چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار باس لە رێککەوتنێکی سەرەتایی دەکەن لەنێوان عێراق و هەرێمی کوردستاندا بە مەبەستی بەڕێوەبردنی مەرزە سنوورییەکان لەنێو خۆیاندا.

میدیا عێراقییەکان ئاماژەیان بەوەداوە “وەفدی نێوان هەردوولا کە سەرقاڵی دانوستانن، گەیشتوونەتە ئەو بڕیارەی حکومەتی ناوەند ئیدارەی ئەو دەروازانە بگرێتە دەست”.

سەرچاوەکان دەڵێن “هەردوولا گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر چەند خاڵێک لەوانە نوێنەرایەتیکردن و بەڕێوەبردنی ئیدارەی ئەو دەروازە سنوورییانە و رادەستکردنی 50 لەسەدی داهات بە هەولێر”.

هاوکات رێککەوتن کراوە لەسەر تەسلیمکردنی بڕی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە کۆمپانیای سۆمۆ و دەسەڵاتی فیدراڵی.

مستەفا کازمی و شاندێکی گەورەی حکومەتی عێراق رۆژی پێنجشەممە 10ی ئەیلوول لە زاخۆ سەردانی دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیلی کرد و دواتریش لە چوارچێوەی ئەو سەردانەیدا و رۆژی هەینی رابردوو چووە دەروازەی سنووریی باشماخ.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this