ئه‌زموونی راهێنه‌رێكی شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی غه‌رافه‌ی قه‌ته‌ری

سه‌یفه‌دین فه‌تاح
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
كه‌من ئه‌و راهێنه‌رە کوردانەی بتوانن له‌سه‌ر وڵاتانی جیهان وه‌ك یاریزان و راهێنه‌ر کار بكه‌ن، به‌ڵام شاری سلێمانی كه به پاشای یاری تۆپی سه‌رمێز ناسراوە،توانیویه‌تی چه‌ندین راهێنه‌ر و یاریزان دروست بكات و راهێنەرێکی شاری سلێمانی لە وڵاتی قەتەر لەگەڵ یانەیەکی ئەو وڵاتە کاری راهێنەرایەتی دەکات.
سه‌یفه‌دین فه‌تاح یاریزانه به توانا و راهێنه‌ره به ئه‌زموونه‌كه‌ی شاری سلێمانی دوای نزیكه‌ی 40 ساڵ خزمه‌تكردن وه‌ك یاریزان و راهێنه‌ر، بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ ده‌یه‌وێت ئه‌زموونی خۆی له وڵاتی قه‌ته‌ر وه‌ك راهێنه‌ری یانه‌ی غه‌رافه تاقیبكاته‌وه و ئه‌مساڵیش له پاڵه‌وانێتیی جامی ئه‌میری قه‌ته‌ر وه‌ك یاریزان یارییان بۆ ده‌كات.
تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNNsport) كه‌ی ده‌ستت به یاری كردووه؟
سه‌یفه‌دین فه‌تاح: ” زیاتر له 30 ساڵه ده‌ستم به‌یاری تۆپی سه‌رمێز كردووه، جگه له یاریكردنم بۆ یانه‌كانی كوردستان و عێراق یاریم بۆ یانه‌ی غه‌رافه‌ی قه‌ته‌ری كردووه سێ ساڵ پێش ئێستا، بۆیه هه‌ر ئه‌وه هۆكاربوو وه‌ك راهێنه‌ر له‌و یانه‌یه بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ بكه‌م و وه‌ك یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌باری هاونیشتمانم كه راهێنه‌ری یانه‌كه‌یه کار دەکەم”.
تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNNsport) بارودۆخی راهێنه‌ر له وڵاتی قه‌ته‌ر چۆنه له‌گه‌ڵ كوردستان جیاوازی تێدا ده‌بینیت؟
سه‌یفه‌دین فه‌تاح:” له راستیدا كاری راهێنه‌رایه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی خۆت له رووی ده‌روونیه‌وه كاریگه‌ری زۆر له‌سه‌رمان دروست ده‌كات و زه‌حمه‌تە بۆمان وه‌ك ئه‌وه نیه تۆ له وڵاتی خۆت كاری راهێنه‌رایه‌تی بكه‌یت ، هه‌روه‌ها راهێنه‌ر له وڵاتی خۆی ده‌توانێت چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانی بكات، به‌ڵام له وڵاتی قه‌ته‌ر ئه‌و مامه‌ڵه‌یه بۆ ئێمه زۆر قورسه، چونكه له وڵاتی قه‌ته‌ر به ویستی خۆی دێت بۆ راهێنان، ئه‌گه‌ر له هه‌فته‌یه‌كدا رۆژێك بێین یان نا، له‌به‌رئه‌وه زۆر په‌یوه‌ست نین به راهێنانه‌وه ، به‌ڵام له كوردستان ته‌واو پێچه‌وانه‌یه”.
تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNNsport) شێوازی مه‌شق و راهێنان له وڵاتی قەتەر له چ ئاستێكدایه جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ كوردستان؟
سه‌یفه‌دین فه‌تاح:” به‌ڵێ جیاوازی هه‌یه له هه‌موو وڵاتانی تری دنیادا جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ هاوڵاتی خۆت و ئه‌و كه‌سه‌ی له‌و وڵاته‌ش كار ده‌كات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێزێكی زۆر و مامه‌ڵه‌یه‌كی باش له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌كه‌ن كه له هه‌ر بوارێكدا خزمه‌ت بكه‌ن به تایبه‌تی یانه‌ی غه‌رافه كه مامه‌ڵه‌یه‌كی زۆر باشمان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن”.
تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNNsport) له رووی توانای جه‌سته‌یی یاریزانانی كوردستان گونجاوترن بۆ یاریه‌كه یاخود وڵاتی قه‌ته‌ر؟
سه‌یفه‌دین فه‌تاح:” له راستیدا یاریزانی كورد له رووی جه‌سته و له رووی ده‌روونییه‌وه له یاریزانانی وڵاتی قه‌ته‌ر باشتره له‌به‌رئه‌وه‌ی یاریزانی ئێمه حه‌زێكی زۆری بۆ یاریه‌كه هه‌یه و به ئامانجێك یاریه‌كه ده‌كات، به‌ڵام له وڵاتی قه‌ته‌ر پێچه‌وانه‌یه بۆ ماوه‌ی ساڵێك یان دوو ساڵ دێت مه‌شق ده‌كات و دواتر واز ده‌هێنێت و ده‌چێت كارێكی تر ده‌كات و ئه‌و هه‌موو هیلاكیه‌ی ئێمه‌ش كه چه‌ند ساڵ له گه‌ڵی خه‌ریك ده‌بین به فیڕۆ ده‌چێت”.
تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNNsport) جیاوازی یاریه‌كه چیه له كوردستان و قه‌ته‌ر؟
سه‌یفه‌دین فه‌تاح:” من جیاوازی زۆر ده‌بینم له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا، به‌ڵام له رووی دابینكردنی پێداویستی یاریه‌كه و هۆڵی تایبه‌ت بۆ یاریه‌كه كه له هه‌موو روویه‌كه‌وه گونجاوه و به‌تایبه‌ت بۆ یاریه‌كه‌ش دابینكراوه له وه‌رزی هاوین و زستانیشدا یاریزان هیچ بێزار نابێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه له كوردستان هۆڵێكی تایبه‌تمان نیه به یاریه‌كه له وه‌رزی هاوین و زستانیشدا یاریزان به ته‌واوی بێزار ده‌بێت”.
تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNNsport) شێوازی مه‌شقتان له وڵاتی قه‌ته‌ر چۆنه؟
سه‌یفه‌دین فه‌تاح:” له راستیدا شێوازی مه‌شقیشمان له وڵاتی قه‌ته‌ر جیاوازییه‌كی زۆری هه‌یه و رۆژانه‌ش بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 3 كاتژمێر مه‌شق و راهێنان ده‌كه‌ین بۆ هه‌موو شێوازه‌كانی راهێنان بۆ سه‌رجه‌م ئاسته‌كان به تایبه‌تی له‌رووی توانای جه‌سته‌یی و راهێنانی سه‌رمێز و یاری ئاسنیش”.
تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNNsport) له رووی دانانی به‌رنامه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كان له وڵاتی قه‌ته‌ر چۆنه له چاو هه‌رێمی كوردستان؟
سه‌یفه‌دین فه‌تاح:” له یاری تۆپی سه‌رمێزدا كوردستان زۆر پێشكه‌وتوو تره، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه هۆڵی پێشكه‌وتوو نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به یاریه‌كه‌مان نیه، هه‌روه‌ها به‌رنامه‌مان نیه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پاڵه‌وانێتییه‌كان، ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له هه‌رێمی كوردستان، له به‌رئه‌وه‌ی كه به‌رنامه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كان هه‌بوو ده‌توانیت بگه‌یت به‌و ئامانجه‌ی ده‌ته‌وێت به‌دی بێنیت له‌سه‌ر ئاستی عێراق و عه‌ره‌ب و ئاسیاش، له‌به‌رئه‌وه سه‌رۆكی یانه‌كان و سه‌رپه‌رشتیاری یاری تۆپی سه‌رمێز له یانه‌كان هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی یاریه‌كه پێش نه‌كه‌ون”.
تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNNsport) چی بكرێت بۆ به‌ره‌وپێشچوونی یاریه‌كه له كوردستان؟
سه‌یفه‌دین فه‌تاح:” دانانی به‌رنامه بۆ پاڵه‌وانێتییه‌كان هۆكارێكه بۆ به‌ره‌وپێشچوونی یاریه‌كه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه نابینرێت له چاو وڵاتی قه‌ته‌ر، هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكارێكه كه یاریزان زۆر ئاستی پێش نەکەوێت، به‌ڵام له وڵاتی قه‌ته‌ر به پێچه‌وانه‌وە ساڵانه به‌رنامه‌ی سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه راهێنه‌ریش كار له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی یاریزانانی ده‌كات بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كان”.
تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNNsport) گرێبه‌سته‌كه‌ت بۆ چه‌ند ساڵه و به نیازی بۆندهكهشت تازه بكه‌یته‌وه؟
سه‌یفه‌دین فتاح:” گرێبه‌سته‌كه‌م بۆ ماوه‌ی 3 ساڵه له‌گه‌ڵ یانه‌ی غه‌رافه‌ی قه‌ته‌ری هۆكارێكیش بۆ په‌یوه‌ندی كردنم به‌و یانه‌وه بۆ ساڵی 2017 ده‌گه‌ڕێته‌وه كه یاریم بۆ ئه‌و یانه‌یه كردووە بۆ یه‌كه‌مجار پله‌ی دووه‌مم بۆ به‌ده‌ستهێنا، جگه له‌وه‌ی وه‌ك یاریده‌ده‌ر كاری راهێنان ده‌كه‌م بۆ سه‌رجه‌م ئاسته‌كان، به‌ڵام ئه‌مساڵ به نیازم له پاڵه‌وانێتیی جامی ئه‌میری قه‌ته‌ر جارێكی‌تر یاری بۆ ئه‌و یانه‌یه بكه‌مه‌وه، تا ئێستا بیرم له هیچ گرێبەستێکی تر ناكه‌مه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی گرێبەستی باشترم له یانه‌ی غه‌رافه بۆ دێت، ئه‌گه‌ر رێكبكهوینهوه له‌گه‌ڵ یانه‌ی غه‌رافه به نیازم تازەی بكه‌مه‌وه”.
شاری سلێمانی یه‌كێكه له‌و پارێزگایانه‌ی عێراق كه به پاشای یاری تۆپی سه‌رمێز ناسراوه و یانه‌كانی ئه‌م شاره‌ش تا ئێستا توانیویانه 13 نازناوی خولی عێراق به‌رز بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها رۆڵێكی گرنگیان بینیوه له پێگه‌یاندنی چه‌ندین یاریزان بۆ ریزی هه‌ڵبژارده جۆراو جۆره‌كانی عێراق و چه‌ندین مه‌دالیای جۆراو جۆریشیان به‌ده‌ستهێناوه.
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021بڕیار لەسەر یاریەکەی ئاشتی و سەیدسادق درا
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
مووچە دابەشدەکرێت و گۆڕانکاری بەسەر کاتی دابەشکردنەکەیدا هاتووە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
په‌یامێكى تووند له ئه‌مریكاوه بۆ عێراق
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخى نه‌وت به‌رزترین ئاستى له دوو مانگى رابردوودا تۆمار كرد
7كاتژمێر لهمهوپێش
زۆرترین بینراو
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
مووچە دابەشدەکرێت و گۆڕانکاری بەسەر کاتی دابەشکردنەکەیدا هاتووە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
په‌یامێكى تووند له ئه‌مریكاوه بۆ عێراق
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخى نه‌وت به‌رزترین ئاستى له دوو مانگى رابردوودا تۆمار كرد
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
5 مانگ لهمهوپێش -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
11 مانگ لهمهوپێش