عەلی سیستانی: پێویستە یاسای هەڵبژاردنەکان لە بەرژەوەندی حزبەکان نەبێت

0
119

SNN

ڕابەری شیعەکانی عێراق ئەمڕۆ لەگەڵ جێنین پلاسخارت نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووەوە و لەدوای کۆبوونەوەکەش راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە: عێراق قەیرانی سیاسی، ئابووری و تەندروستی و خزمەتگوزاری هەیە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەو هەڵبژاردنەی پەرلەمان کە بڕیارە ساڵی داهاتوو ئەنجامبدرێت گرنگییەکی زۆری هەیە، پێویستە بارودۆخێکی وای بۆ بڕەخسێندرێت کە ببێتە جێگەی متمانەی هاووڵاتییان، بۆ ئەوەی هاووڵاتییان هانبدرێن بە رێژەیەکی بەرچاو بەشداری تێدا بکەن.

اشیگەیاند: هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ خۆی ئامانج نیە، بەڵکو رێگایەکە بۆ رزگاربوون لەم دۆخە چەقبەستووەی کە وڵاتەکەی گرتووەتەوە لە ئەنجامی قەیرانە سیاسی، ئابووری، ئەمنی، تەندروستی و خزمەتگوزاری و قەیرانی دیکە کە بەرۆکی وڵاتەکەی گرتووە. دەبێت

ووڵاتییان بە بێ هیچ فشارێک بتوانن نوێنەری خۆیان هەڵبژێرن بۆ ئەوەی کێشە و قەیرانەکان چارەسەربن.

یستانی دەڵێت: “هەڵبژاردنی پێشوەختە تاکە رێگەیە بۆ رزگار بوون لەو تەنگژە کەڵەکەبووانەی لەڕووی سیاسی و ئابووری و ئەمنی و خزمەتگوزارییەوە بەرۆکی وڵاتی گرتووە”.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە “دەبێت هەل بدرێتە هاووڵاتییان تا دیدی خۆیان لە بژاردەیان بۆ داهاتووی وڵات نوێ بکەنەوە دوور لە هەر فشارێک و بە ئازادیی بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن”.

سیستانی ئاماژەی بەوەکردووە دواکەوتنی زیاتری پرۆسەی هەڵبژاردنەکان وا دەکات عێراق خوا نەکردە بەرەو هەڵدێرێک ببات کە پەشیمانییەکی زۆری لەدوا بێت.

سیستانی داوا لە حکومەتی عێراق دەکات بەردەوامبێت لە سەپاندنی هەیبەتی خۆی لە کۆنترۆڵکردنی دەروازەکان و نەهێشتنی چەک لای هاووڵاتی و سەپاندنی یاسادا.

سیستانی داواش لە حکومەتی عێراق دەکات پارێزگاریی لە سەروەریی وڵات بکات و رێگە نەدات چیتر سەروەریی خاک و وڵات بنپێ بکرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this