لە رانیە نەشتەرگەری بۆ حاڵەتێکی سەیر ئەنجامدرا

0
458
محەمەد مستەفا-SNN
لە نەخۆشخانەی فێرکاری رانیە بە نەشتەرگەری  تۆپەڵێکی گەورەی موو لە گەدەی کوڕێکی تەمەن 11 ساڵان دەردەهێنرێت .
تەها محەمەد بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی راپەڕین بە SNN ی راگەیاند: لە دوو رۆژی رابردوو لە نەخۆشخانەی فێرکاری رانیە، نەشتەرگەری بۆ کوڕێکی تەمەن 11 ساڵان کراوە کە ئەو کوڕە خوی گرتبوو بە خواردنی مووی قژی و بەو هۆیەوە توشی کێشەی تەندروستی ببوویەوە .
وتیشی: “تۆپەڵ بوونی ئەو مووە زۆرە لەناو گەدەی ئەو کوڕەی توشی کێشەی کەمخوێنی و دابەزاندنی کێشی کردبوو ، هاوکات لە وێنەی تیشکی CT SCAN دا بوونی حاڵەتەکە پشتراست کراوەتەوە .
باسی لەوەشکرد : لە لایەن پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری گەدە و دوانزەگرێوە نەشتەرگەری سەرکەوتووی بۆ ئەنجامدرا و توانرا تۆپەڵە مووەکە لە ناو گەدەی دەربهێنرێت .
تەها محەمەد رونیشیکردەوە: لە ئێستادا باری تەندروستی ئەو کوڕە تەمەن 11 ساڵانە جێگیرە و کێشەی تەندروستی نەماوە .
خواردنی قژ پەیوەندیدارە بە نەخۆشییەکی دەروونییەوە کە پێی دەوترێت “trichophagia”، دەروونناسان رایانگەیاندووە، نەخۆشی تووشبووی ئەم حاڵەتە بەهۆی فشاری دەروونییەوە دۆخی بەرەو خراپتر دەچێت و هەست بە ناچاری دەکات کە قژی دەربهێنێت و بیخوات.
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this