پێرلۆ:” رۆناڵدۆ دەتوانێت وەرزێکی گەورە تەواو بکات”

0
387
پێرلۆ و بۆفۆن و رۆناڵدۆ

SNN Sport

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوای بردنەوەی یانەکەی لە بەرامبەر بە یانەی نۆڤارا 5-0، لە یارییەکی دۆستانەو ئامادەکاری ،ئەندریا پێرلۆی راهێنەری یانەکە باس لە ئاستی رۆناڵدۆ دەکات و داوای هێرشبەرێک لە ئیدارەی یانەکەی دەکات.

پێرلۆ دەڵێت:” رۆناڵدۆ کاری باش دەکات، بە باشی جوڵەکانی ئەنجام دەدات، ئەو ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی وەرزێکی گەورە”.

دەشڵێت:” ئێمە لە نزیکترین کاتدا هێرشبەرێکمان دەوێت،بەڵام بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان هێشتا ماویەتی و لە 5ی مانگی داهاتوو دادەخرێت و هێشتا دەرفەت ماوە”.

لە کۆتایدا وتی:”ئێمە هەوڵ دەدەین ئەزموونێک بۆ چارەسەرکردنی شتە جیاوازەکان تاقیبکەینەوە،بە 4 یاریزان بەرگری بکەین، ئایا دەبێتە 3 یاریزان، هەفتەیەکمان لە بەردەمدایە بۆ خۆ ئامادەکردن، یاریزانەکانم بە کار دەهێنم بۆ کارێکی  نوێ و چێژی لێ دەبینن”.

یانەی یۆڤانتۆس توانی یاریەکە 5-0 بباتەوە، گۆڵەکان رۆناڵدۆ، رامزی،مارکۆ پیاسا، پۆرتانۆڤا دوو گۆڵەکەی تری کرد.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this