په‌ره‌سه‌ندنێكی نوێ له‌ داهاتووی سوارێز روودەدات

0
903
لویس سوارێز

SNN Sport

راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئیسپانیا په‌ره‌سه‌ندنێكی نوێ سه‌باره‌ت داهاتووی لویس سوارێز هێرشبه‌ری به‌رشەلۆنه‌ ئاشكرا دەکەن، ئەمەش له‌ میانه‌ی وه‌رزی نوێی خولی ئیسپانیا.

پیشتر رۆناڵد كومان راهێنه‌ری نوێی به‌رشەلۆنه‌ به‌ سوارێزی راگه‌یاندبوو كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی  پلانەکانیەتی و ده‌بێت بڕوات ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه‌  له‌ هاوینی داهاتوو ته‌واو ده‌بێت.

به‌ پێی رۆژنامه‌ی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی ئیسپانی بێت ، كومان له‌ یارییه‌ دۆستانه‌كه‌ی  دوێنێی به‌رشەلۆنه دژی خیمناستیک‌ سوارێزی دوورخستەوە‌ ، ئه‌مه‌ش به‌ واتای رۆشتنی ئه‌و هێرشبه‌رە ئۆرۆگواییه‌ دێت له‌ پرۆژه‌ی هۆڵه‌ندیه‌كه‌ بۆ وه‌رزی نوێ.

سه‌رچاوه‌كان له‌ ئیداره‌ی وه‌رزشی به‌رشەلۆنه‌ ئاماژه‌یان بۆ ئه‌و كرد كه‌ سوارێز هه‌وڵده‌دات یانه‌كەی‌ ناچاربكات  له‌ سه‌ر مانه‌وه‌ ، سه‌رباری ئەوەی دەزانێت  كه‌ هیچ رۆڵێكی ده‌ستناكه‌وێت له‌گه‌ڵ كومانی راهێنەر و پشتی پێنابەستێت.

روونیانكرده‌وه‌ كه‌ سوارێز دۆخی له‌ به‌رشەلۆنه‌ ئاڵۆز دەبێت له‌ ئەگەری ره‌تكردنه‌وه‌ی پێشكه‌شكردنی هه‌ر ئاسانكارییه‌ك بۆ ته‌واوكردنی رێکكه‌وتن له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی تر یاخود هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بەرشەلۆنە.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this