“سەردانیكردنی کازمی بۆ دەروازەكانی باشماخ و ئیبراهیم خەلیل بۆ رازیكردنی دڵی عێراقییەكان بوو”

0
279

SNN- مەودا مستەفا

رۆژنامەنووس و ئابوورناسێك پێی وایە سەردانیكردنی دوو دەروازە یەكێك لە سنوری پارتی و یەكێك لە سنوری یەكێـتی ئەوەندەی بۆ رازیكردنی دڵی عێراقیەكان بوو ئەوەندە بۆ بۆ زانینیی داهاتی دەروازەكان نەبوو.

بیلال سەعید ڕۆژنامەنووس و ئابووریناس لەبارەی سەردانەكەی مستەفا كازمی بۆ تەنها دوو دەروازەكان بە SNNی راگەیاند: دیارە سەردانەكەی مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ دەروازەكانی ئیبراهیم خەلیل و باشماخ تەنها بۆ رازیكردنی دڵی عێراقییەكان بوو نەك بۆ زانینی داهاتی مانگانەی ئەو دەروازانە لە دیوێكی تریشدا ئامانجی سەردانەكەی بۆ ئەو دوو دەروازەیە كە یەكێك لە سنوری پارتی و یەكێتی تریش لە سنوری یەكێتی تەنها بۆ ئەوە بوو بڵێت ئەواتا من دەسەڵاتی سیاسیم بەسەرە تەواوی دەروازەكانی ترەوە هەیە.

وتیشی “دیارە ئەوەندەی دەسەڵاتی دەروازەكان بەدەستی بەرپرسان و سیاسیەكان ئەوەندە هەڵ بۆرێكخستنەوەی نادرێت و دیارە لە ماوەی رابردووش چەند هەوڵێك هەبوو، بە ئامانجی رێكخستنەوەی دەروازە سنوریەكان، بەڵام ئەو هەوڵانە زۆر زۆر كەم و سنوردارە”.

ئەوەشی خستەڕوو “لە ئێستادا 5 دەوازەی سەرەكیمان هەیە و لەگەڵ چەند دەروازەیەكەی تری لاوەكیش، هەروەها داتایەكی فەرمیش نییە بۆ ئەوەی بزانین داهاتی ئەوە دەروازانە مانگانە چەند و چەندی بۆ حكومەت دەگەرێتەوە”.

رۆژی پێنجشەمە مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق بەسەردانێكی دوو ڕۆژە گەیشتە هەرێمی كوردستان لە چوارچێوە سەردانەكەشیدا تەنها دەروازەكانی باشماخ و ئیبراهیم خەلیلی بەرسەكردەوە ، هەر زووش سەردانەكەی كازمی بووە باسی گەرمی میدیا و شەقامی عێراق و كوردستانی

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this