وەزارەتی ناوخۆ فه‌رمانبه‌ران له‌ لێكردنەوەی تابلۆى ئۆتۆمبێل ئاگادارده‌كاته‌وه‌

0
438
لۆگۆى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN

SNN ـ بڕیار محەمەد

‌ وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان نووسراوێكی بۆ گشت وەزارەتەكان دەركردووە کە فەرمانبەرانیان لە دیارەدەی لێكردنەوەی تابلۆ و بەستنی ژمارەی كاتی ئاگاداربکەنەوە.

ئەمڕۆ یەكشەمه‌ وەزارەتی ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم نووسراوێكى بۆ سەرجەم پارێزگان و شارەوانییەكان ده‌ركردووه‌ كه‌ تێیدا هاتووه‌، “ئاگاداری سەرجەم فەرمانبەرانتان بكەنەوە لە هەر پلە و پایەیەكن سەبارەت بە دیارەدەی لێكردنەوەی تابلۆ و بەستنی ژمارەی كاتی یان ساختەكردنی ئۆتۆمبێل”.

لە نووسراوەكەدا وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، “ئەو كەسانەی ئەو كارە دەکەن دەدرێن بە دادگا و رووبەڕووی سزای تووند دەبنەوە، ئەوەش لەكاتی گرتنیان لەلایەن ئەفسەر و كارمەندانی هاتووچۆوه‌”.

هه‌ر له‌و نووسراوه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “لێكردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل و بەستنی ژمارەی كاتی ساختە رێخۆشكەرە بۆ ئەنجامدانی تاوان و شاردنەوەی راستییەكان”.

ئەم نووسراوەی وەزارەتی ناوخۆ لەكاتێكدایه‌ پێشتر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگۆی بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلی حكومی لەدواى كۆتاییهاتنى كاتى دەوام باسدەكرا، لە رابردووشدا چەند بڕیارێك دەرچوون كە نابێت دوای سەعات 4:00ى ئێوارە ئەو ئۆتۆمبێلانە بەكاربهێندرێن، بەڵام ئەو بڕیارە وەکو پێویست کاری پێنەكراوه‌ تاوه‌كو ئێستا.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this