مووشەکە ئەتۆمییە نوێکەی رووسیا دەتوانێت چەندین ساڵ بە دەوری زەویدا بسوڕێتەوە پاشان لە ئامانجەکەی بدات

0
892

SNN

دەزگای هەواڵگری بەریتانی لە راپۆرتێکیدا رایگەیاند: کە رووسیا مووشەکێکی ئەتۆمی دروستکردووە کە زۆر بە ئاسانی دەتوانێت چەندین ساڵ لە بەرگە هەوای گۆی زەویدا بسوڕێتەوەو پاشان بە وردی لە ئامانجەی خۆی بدات.

جیم هۆنکهۆڵ کە جەنەڕاڵێکی بەریتانییە وتی “مووشکە نوێکەی رووسیا ناوی پرۆفینستک 9M730، رووسیا دوور لە چاوی پەیماننامەی جیهانی بۆ راگرتنی چەکی کۆمەڵکوژو ئەتۆمی ئەم مووشەکەی دروستکردووە، ئەمەش وایکردووە کە پەیماننامەی جیهانی پێشێل بکات”.

لە درێژەی قسەکانیدا ئەو جەنەڕاڵە ئاماژەی بەوە کردووە، کە خودی ئەم مووشەکە ئەتۆمییەی رووسیا بۆ گەشت بەنێو ئاسماندا سوود لە وزەی ئەتۆمی وەردەگرێت وەک لە سوتەمەنی قورس، ئەمەش وا دەکات ئەو وزە ئەتۆمییەی کە تێیدایە بۆ ماوەی چەندین ساڵ لە ئاسماندا بیسورێنێتەوە بەبێ پەککەوتنی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this