دۆمینیک تیم بووە پاڵەوانی تێنسی ئەمریکای کراوە

0
427
دۆمینیک تیم

SNN Sport

کوڕە یاریزانی نەمسایی دۆمینیک تیم، توانی نازناوی پاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی ئەمریکای کراوە بە دەست بهێنێت و  نازناوەکە لەسەر حسابی یاریزانی ئەڵمانی ئەلیکساندەر زڤرێڤ بباتەوە.

هەردوو یاریزان دۆمینیک تیمی نەمسایی و ئەلیکساندەر زڤرێڤی ئەڵمانی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی ئەمریکای کراوە  رووبەڕووی یەکبوونەوە، لە ئەنجامدا تیم توانی یاریەکە بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە دوو کۆمەڵە بباتەوە دوای ئەوەی دوو کۆمەڵەی سەرەتا لە دواوە بوو.

خاڵی کۆمەڵەکان بریتی بوو لە  2-6 ، 4-6 ، 6-4 ، 6 -3، 7-6 ، تیم یەکەم یاریزانی نەمساییە نازناوی گراند سلام بباتەوە دوای تۆماس مۆستەر لە رۆناڵد گارۆسی 1995، هەروەها یەکەم یاریزانی نەمساییە نازناوی ئەمریکای کراوە بە دەست بهێنێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this