نەیمار یاریزانێک تۆمەتبار دەکات

0
779
نەیمار و ئەلڤارێز

SNN Sport

نەیمار دا سێڵڤای بەرازیلی و ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان، پاش شکستی یانەکەی بەرامبەر بە یانەی مەرسیلیا لە کلاسیکۆی فەرەنسا 1-0، یاریزانی ئیسپانی ئەلڤارۆ گۆنزالێز وشەی رەگەزپەرەستی بەرامبەر بە نەیمار بەکارهێناوەو ئەستێرە بەرازیلیەکە سکاڵای لای ناوبژیوان تۆمارکردووە.

لە خولەکەکانی کۆتایی یاریەکە پێکدادان لە نێوان یاریزانانی هەردوو یانەی پاریس سانجێرمان و مەرسیلیا روویدا، بەوهۆیەوە ناوبژیوانی یاریەکە 5 کارتی سووری بە کارهێنا کە یەکێکیان نەیمار بوو.

نەیمار لە دوای یاریەکە لە پێگەی خۆی لە تویتەر رایگەیاند ئەلڤارۆ گۆنزالێز پێی وتووە:” کوڕی دایک سۆزانی و وشەی رەگەزپەرەستی بەرامبەری بە کارهێناوەو بە مەیمون بانگی کردووە”.

ئەلڤارۆ گۆنزالێزی ئیسپانیش لە پێگەی خۆی لە تویتەر وەڵامی نەیماری داوەتەوەو رایگەیاندووە:” هیچ وشەیەکی رەگەزپەرەستیم بەرامبەر بە نەیمار بە کار نەهێناوە،لە یانەی مەرسیلیا  شوێنێک نیە بۆ رەگەزپەرەستی، ئێمە یاری بە شێوەیەکی خاوێن دەکەین، لەگەڵ چەند یاریزان و هاوڕێمان رۆژانە، هەندێک کات دەبێت تۆ بزانیت چۆن لە یاریگادا دەدۆڕێیت، 3 خاڵی باوەڕپێنەکراومان بە دەستهێنا”.

یاریەکە لە هەفتەی سێیەمی خولی فەرەنسا بوو، لە پاریس سانجێرمان هەریەکە لە کۆرزاوا،پاریدس و نەیمار کارتی سووریان وەرگرت.

لە مەرسیلیاش ئەماڤی و بیندینتۆ کارتی سووریان وەرگرت.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this