سەرۆکی پەرلەمان رەتیدەکاتەوە واژوو لەسەر کارنامەیەک بکات لابردنی پارێزبەندی پەرلەمانتاری تێدابێت

0
1257
سەرۆکی پەرلەمان کوردستان

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: ئامادە نییە بەرنامەی کارێک واژۆبکات هەڵگرتنی پارێزبەندی پەڕلەمانتاری تێدا بێت.

رێواز فایەق، سەرۆکی پەڕلەمانی کوردستان لەلێدونێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بەبەرنامەی کاری کۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند: بەرنامەی کارێک واژۆناکەم هەڵگرتنی پارێزبەندی پەڕلەمانتاری تێدابێت.

ئاماژەی بەوشکرد: “بابەتەکەش بەتەنها سۆران عومەر نییە و ئەوە مەبدەئە لەگەڵ هەڵگرتنی پارێزبەندی نیم لەسەر پەرلەمانتار ئەگەر قسەی لەسەر بەرپرسی دەوڵەت کردبێ”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: “بەپێی پەیڕەو جێگر و سکرتێری پەرلەمان دەتوانن ئەو بابەتە بخەنە ناو بەرنامەی کار”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this