درێژترین بۆری نەوت لە جیهاندا دروستدەکرێت

0
511

SNN

هەردوو وڵاتی یوگاندا و تانزالیا رێککەوتنێکیان واژووکردووە بۆ دروستکردنی بۆرییەکی نەوت کە بە درێژترین بۆری نەوت لە جیهاندا دادەنرێت.

یاوەری موزێڤینی سەرۆکی یوگاندا و جۆن ماگوفولی سەرۆکی تانزالیا واژوویان لەسەر دروستکردنی ئەو بۆریە نەوتە کردووە کە بەهۆیەوە بۆرییە نەوتەکانی توهاندا لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە بە بەندەری دەریای هیندی لە تانگا دەبەستێتەوە.

درێژی ئەو بۆرییە نەوتە بە دیاریکراوی  14 هەزار و 4 کیلۆمەترە، بڕیارە لە 2021  دەست بە کارەکانی دروستکردنی بکرێت، کۆی تێچووی پڕۆژەکە سێ ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت.

بەرپرسانی یوگاندا گەشبینن بەوەی بەو داهاتەی لە رێگەی خستنەکاری بۆریە نەوتەکەوە دەستیان دەکەوێت دەتوانن پارەی پڕۆژەکە بدەنەوە، بەوەش یوگاندا لە وڵاتێکی هەژارەوە بۆ وڵاتێکی مامناوەند دەگۆڕێت.

هیچ وردەکارییەکی پڕۆژەکە لە ئێستادا ئاشکرانەکراوە لە نێویشیاندا ئەوەی، بۆریەکە لەلایەن چ کۆمپانیایەکەوە دروستدەکرێت یاخود لە سەرەتادا چۆن خەرجی دروستکردنەکەی دابیندەکرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this