گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 14/9/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
674
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  دووشەممە (14/9/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • چاوەڕێتم لێرە مباپی.
  • یاریزانەکە بە پاریس سانجێرمانی راگەیاندووە، گرێبەستەکەم نوێ ناکەمەوە و لە هاوینی داهاتوو یانەکە جێدەهێڵم.
  • ریاڵ مەدرید چاوەڕوانە و هیچ جوڵەیەکی نهێنی لە پشت یانە فەرەنسیەکەوە ناکات.
  • گرێبەستی مباپی لە هاوینی 2022 کۆتایی دێت.

ئاس:

  • مباپی هەنگاوێک دەنێت.
  • ئەستێرە فەرەنسیەکە بە یانەکەی راگەیاندووە دەیەوێت لە کۆتایی ئەم وەرزە یانەکە جێبهێڵێت،بەڵام ریاڵ مەدرید دەیەوێت لە هاوینی داهاتوو تر گرێبەست لەگەڵ ئەم یاریزانە بکات لە کۆتایی وەرزەکانی 2020-2021.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • ترینکاوی دەرهێنەر.
  • لە یەکەم دەرکەوتنیدا لەگەڵ بەرشەلۆنە، ئەستێرە لاوەکە ستایشی بێپایان دەکرێت.
  • رۆناڵد کومانی راهێنەر سەرسامە بە یاریزانە تەمەن 20 ساڵەکە، دەکرێت ئێستا لە پلانەکانی کومانی راهێنەر بێت بۆ وەرزی 2020-2021.
  • مباپی بە یانەی پاریس سانجێرمانی راگەیاندووە لە کۆتایی ئەم وەرزە یانەکە جێدەهێڵم.
  • ریاڵ مەدرید 72 – 67 لە بەرشەلۆنە دەباتەوە و دەبێتە پاڵەوانی جامی سوپەری باسکەی ئیسپانیا.

سپۆرت:

  • سوارێز- بەرشەلۆنە.
  • کرژی و ئاڵۆزی نێوانیان دەچێتە زۆرترین پلەوە.
  • یانەی بەرشەلۆنە فشار لەو یاریزانە دەکات بە گرێبەستی یانەی یۆڤانتۆس رازی ببێت و یانەکە جێبهێڵێت.
  • ئۆرۆگواییەکە نایەوێت بەرشەلۆنە جێبهێڵێت تا هەموو شایستە داراییەکانی لە یانەکەی پێنەدرێت کە لە گرێبەستەکەی ماوە.
  • ئەو یاریزانە هەرچەندە بۆ یاری خیمناستیک بانگ نەکراوە، بەڵام بەردەوامە لە راهێنان.
  • جۆردێ کرۆیفی کوڕی یۆهان کرۆیف:” کەیسەکەی میسی پەیوەندی بە ئاگادارکردنەوەی هەمووانەوە هەیە”.
  • کومان زۆر بە ئامادەکراوەی گەیشتووەتە یانەی بەرشەلۆنە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this