سەرۆککۆمار له‌باره‌ی متمانه‌دان به‌كابینه‌كه‌ی كازمی په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه

0
293
بەرهەم-ساڵح

به‌رهه‌مساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی متمانه‌ به‌خشین به‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی رایگه‌یاند: ئه‌ركی ئێمه‌یه‌ پشتیوانی له‌حكومه‌تی نوێ بكه‌ین بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئامانجه‌كانی.

به‌رهه‌م ساڵح، له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیویه‌تی، “پیرۆزه‌ وڵات، متمانه‌ به‌خشین به‌مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران”

“بەهەموان توانرا نیشتمان لەقۆناغێكی قورسی مێژوییدا تێپەڕێنین”

پێویستیشه‌ په‌له‌ بكرێت له‌ته‌واوكردنی پێكهاته‌ی حكومه‌ت به‌زوترینكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری ئاڵنگاری كێشه‌ ته‌ندروستی و ئه‌منی و ئابوریه‌كان ببێته‌وه‌ و هه‌وڵه‌كانیش بخرێنه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی و هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد.

به‌رهه‌م ساڵح جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه‌، ئه‌ركه‌ له‌سه‌رشانیان كه‌ پشتیوانی حكومه‌تی نوێ بكه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانی، شه‌وی رابردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به‌خشیه‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت به‌سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this