پشكی هەرێم لە بەشە بودجەی گشتی عێراق بە 12 تریلیۆن دینار دیاریكراوە

0
693

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، ئەوەی تا ئێستا حكومەتی عێراقی سورە لەسەری پشكی هەرێمی بە لە %12.67 دیاریكردووە كە دەكاتە بڕی 12 تریلیۆن دینار، هاوكات وابڕیارە لەسەر ئەو پرسە سبەینی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆببێتەوە و ئەگەر پەسەند بكرێت، ئەوا پرۆژە یاساكە رەوانەی پەرلەمان دەكات. 

شێروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی راگەیاند: پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق هێشتا لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە و وابڕیارە كە سبەی ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق و پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق ئەنجام بدات، ئەگەریش لە كۆبوونەوەكەی سبەینێدا پرۆژە یاساكە پەسەندبكرێت ئەوا رەوانەی پەرلەمان دەكرێت بۆ گفتوگۆكردن لەسەری و پاشان پەسەندكردنی.

ئاماژەی بەوەشكرد: ئەوەی تا ئێستا حكومەتی عێراق و وەزارەتی دارایی لەسەری سوورن ئەوەیە كە پشكی هەرێم بە لە%12.67 دیاریكراوە، بەو پێیەش پشكی هەرێم بریتی دەبێت لە 12 تریلیۆن دینار لە كۆی گشتی بودجەی عێراق، پەسەندكردنی ئەم بودجەیەش بنەمایەك دەبێت بۆ پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 و ساڵانی داهاتوو، هاوكات موچەی پێشمەرگەش لەو 12 تریلیۆن دینارە جێی كراوەتەوە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: لەگەڵ ئەوەی هێشتا حكومەتی عێراق و هەرێم نەگەیشتونەتە رێككەوتنی كۆتایی لەبارەی پشكی هەرێم بەڵام ئەوەی دەوترێت ئەوەیە كە حكومەتی عێراق حكومەتی هەرێم ناچار بە رادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل و نیوەی داهاتی خاڵە سنوورییەكان دەكات، بۆیە حكومەتی عێراق هەموو هەوڵەكانی خستوەتە گەڕ بۆ ئەوەی ئەم پرۆژە یاسایە لە پەرلەمانی عێراق پەسەند بكرێت، چونكە حكومەت بۆ چارەسەری كورتهێنانی بودجە بە نیازی قەرزكردنە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this