دۆمینیك تیم ده‌چێته‌ نێو لاپه‌ڕە‌كانی مێژوو

0
105
دۆمینیک تیم

SNN Sport

رۆژنامه‌ی ( دیلی مەیل)ی بەریتانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ یاریزانی تێنسی سه‌رزه‌وی نه‌مساوی دۆمینێك تیم كه‌ توانی شەوی رابردوو پاڵه‌وانێتیی تێنسی سه‌رزه‌وی كراوه‌ی ئه‌مریكا له‌ سه‌ر حیسابی ئه‌لیکسانده‌ر زڤریڤی ئه‌ڵمانی به‌ده‌ست بهێنێت ، ناوی چووه‌ نێو لاپه‌ڕه‌كانی مێژووه‌وه‌.

ئەم یاریزانە  پاش ئه‌وه‌ی بووه‌ یه‌كه‌مین یاریزان بگه‌رێته‌وه بۆ ‌ركابه‌ریكردن و گەڕانەوە بۆ دۆخی یاریەکە پاش دواكه‌وتنی به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ له‌ پاڵه‌وانێتییەکانی  گراند سلام و دواتر توانی نازناوه‌كە‌ به‌ده‌ستبهێنێت و یاریەکە بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە دوو کۆمەڵە بباتەوە.

له‌ یارییه‌كەدا کە چوار كاتژمێر به‌رده‌وامبوو، پێویستی به‌ گێمی پێنجه‌م بوو ، له‌ كاتێكدا هه‌ردوو یاریزان پێنج جار یه‌كسانبوون  له‌ گێمی كۆتایی كۆمه‌ڵه‌ی كۆتایی پێش ئه‌وەی تیم سه‌ركه‌وتوو بێت به‌ سوود وه‌رگرتن  له‌ ئه‌زموونی و توانی له‌ زیڤرێڤ بباته‌وه‌.

تیم یەکەم یاریزانی نەمساییە لە مێژوودا، نازناوی پاڵەوانێتی ئەمریکای کراوە بباتەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this