
راگەیاندنکاری وەرزشی
سەنگەر زرار- SNN Sport
ئه‌گه‌ر گوزه‌رێك به‌ناو بوارى راگه‌یاندنى وه‌رزشیدا بكه‌ین، ئه‌وا ده‌بینین خانمانیش شانبه‌شانى پیاوان له‌بواره‌كه‌دا هه‌ن و جێ ده‌ستیان له‌به‌ره‌وپێشبردنى بواره‌كه‌شدا هه‌یه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ى بزانین ئه‌وان چۆن و به‌چ شێوازێك كارده‌كه‌ن و چی‌یان بۆ كراوه‌و پێویستیان به‌چیه بۆیان بكرێت و نیازى چی‌یان هه‌یه، ده‌پرسین (له‌نێو رێكخراوه‌كان و هه‌روه‌ها ده‌زگاكانى راگه‌یاندن تاچه‌ند كار بۆ هێنانه‌پێشه‌وه‌ى خانمانى میدیاكارى وه‌رزشى كراوه‌و چۆن و به‌چ شێوازێك گرنگى و بایه‌خیان پێدراوه، رۆڵیان چى بووه‌و بۆچى رێكخراوێكى تایبه‌ت به‌خۆیان نیه، ئایا خانمانى میدیاكارى بوارهكهبوونیان هه‌یه) ؟، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى وه‌ڵامى ئه‌م پرسیارانه و چه‌ند پرسیارێكى تر و هۆكار و چاره‌سه‌ر و پێویستییه‌كان، تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN SPORT)، راوبۆچوونى چوار خانمهمیدیاكارى وه‌رزشى وه‌رگرت و ئه‌وانیش به‌مشێوه‌یه لهبوارهكهیان و خه‌م ئازار و كێشه و به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌میان دووان:-
“زۆرى ماوهبهو ئاستهبهرزهبگهین كه‌خواست و مه‌به‌ست و ئامانجى ئێمه‌یه”
*له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى (شتێك هه‌یه پێى بڵێن میدیا و میدیاكارى وه‌رزشى خانمان له‌كوردستاندا)، خاتوو نه‌جیبه كه‌ریم/ راگه‌یاندنكارى وه‌رزشى وتى:” ناتوانین بڵێن شتیك به‌م ناوهنیه، هه‌وڵى زۆریشی بۆ دراوه، به‌ڵام رێگره‌كان له‌هه‌وڵه‌كان به‌هێزترن، به‌بۆچوونى من پشتگوێ خستنى ئه‌و بوارهوهك بوارهكانیتر كاریگه‌رى راسته‌وخۆى هه‌بووه، هاوكات نه‌ڕه‌خساندنى بوار بۆ خانمانى میدیاكارى وه‌رزشى، به‌هۆى دابونهریتى كۆمه‌ڵگاشه‌وه تۆ ناتوانی بهئازادانهكاربكهیت، هاوكات پشتگیرى نه‌كردنى ئه‌و شوێنه‌ى كه‌كارى بۆ ده‌كه‌ى، پێموایه زۆرى ماوهبهو ئاستهبهرزهبگهین كه‌خواست و مه‌به‌ست و ئامانجى ئێمه‌یه و هیواى بۆده‌خوازین و ده‌مانه‌وێت، هه‌روه‌ها بارودۆخه‌كانی كوردستانیش تاسنوورێكى باش رێگر و به‌ربه‌ستى گه‌وره‌بووینه له‌به‌رده‌ممان، بۆیه پێویسته هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه كارى گه‌وره‌بكه‌ین تا ئه‌و بوارهپێشبخهین، چونكهلهسهرتاسهرى كوردستاندا خانمانى زۆر چالاك و به‌توانا هه‌ن، به‌ڵام نهتوانراوهسوود له‌بیرۆكه و تواناكانیان وه‌ربگیرێت و بایه‌خیان پێبدرێ و بهێنرێنه پێشه‌وه و ئه‌وانیش به‌هره‌و تواناكانیان ده‌ربخه‌ن”.
“نه‌بوونى زانكۆ یان په‌یمانگایه‌كى تایبه‌تمه‌ند، یه‌كێكى ترهلههۆكاره سه‌ره‌كیه‌كان”
* دكتۆره ئامینه كه‌ریم راگه‌یاندنكارى وه‌رزشى و ئه‌ندامى پێشووى كۆمه‌ڵه و لیژنه‌ى رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشیمان پرسى (له‌ڕێكخراوه‌كانى تایبه‌ت به‌ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاكارانى وه‌رزشى تاچه‌ند كار بۆ هێنانه‌پێشه‌وه‌ى خانمان كراوه‌و شوێنیان بۆ كراوه‌ته‌وه) ؟، وتى:” سه‌باره‌ت به‌شوێن یاخود رێگه‌پێدانى كچان و خانمان له‌ڕێكخراوه‌كان و هه‌روه‌ها له‌ده‌زگاكانى میدیایی، نه‌بووەته جێگه‌ى حه‌ز و خولیا و خواستمان، به‌ڕاى من هۆكاره‌كه‌شى به‌پله‌ى یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌میی ژماره‌ى كچان و خانمان له‌بوارى رۆژنامه‌گه‌ریی وه‌رزشی، بۆیه پێویسته ئێمه‌مانان خۆمان زیاتر بهێنینه پێشه‌وه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى خولیا و مافه‌كانمان و ده‌رخستنى توانا و رۆڵى خۆمان شانبه‌شانى براكانمان، هه‌روه‌ها نه‌بوونى زانكۆ یان په‌یمانگایه‌كى تایبه‌تمه‌ند به‌بوارى راگه‌یاندن و رۆژنامه‌نووسیی وه‌رزشى یه‌كێكى ترهلههۆكاره سه‌ره‌كیه‌كان، بۆیه لێره‌وه پێشنیازى كردنه‌وه‌یان ده‌كه‌م و داواكارم له‌لایه‌ن په‌یوه‌ندیداره‌كانیش خولى جۆراوجۆرى بوارى میدیاى وه‌رزشى بۆ خانمان بكهنهوهتا بتوانن تیایدا به‌شدار و سوودمهندبن لهزانستهكهو ئه‌وانیش شاره‌زایی په‌یدا بكه‌ن و له‌ڕێكخراوه‌كان و كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن رۆڵی زیاتریان هه‌بێت”.
“داواكارى و په‌یڕه‌و و پڕۆگرامیشمان بۆ دامه‌زراندنى رێكخراوێك پێشكه‌ش كردووه”
دواتر له‌خاتوو تریفه فه‌ره‌یدون عه‌لى راگەیاندکاری وەرزشی -مان پرسى (ئێوه‌ى خانمانى میدیاكارى بواره‌كه بیرتان لهوهنهكردووهتهوهلهئایندهدا رێكخراوێكى تایبه‌تمه‌ند به‌خۆتان دابمه‌زرێنن تا خۆتانى تێدا ببیننه‌وه) ؟، وتى:” ئێمه نه‌ك بیرمان لێى نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵكو داواكارى و په‌یڕه‌و و پڕۆگرامیشمان بۆ دامه‌زراندنى رێكخراوێك پێشكه‌ش كردووه‌و ستافێكى زۆر باشیشمان بۆى پێكهێناوه و جگهلهئۆفیسى سه‌ره‌كى، رێكخراوه‌كه چه‌ند نوێنهرایهتییهكى لهشارهكانى كوردستان (هه‌ولێر، سلێمانى، كه‌ركوك، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه) و ئیداره‌كانى گه‌رمیان و راپه‌ڕین ده‌بێت، ماوه‌ى ساڵێكه ئێمه پێوه‌ى سه‌رقاڵین و رێكخراوى هاوشێوه له‌هه‌موو جیهاندا هه‌یه، ته‌نها له‌كوردستان و عێراق بوونى نیه، هه‌ربۆیه بیرمان لهوهكردهوهكهبۆچى ئێمه‌ش هاوشێوه‌ى وڵاتانى دیكه نه‌بین، له‌ئێستادا زۆربه‌ى كاره‌كانمان كۆتایی هاتووه‌و له‌ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ده‌ستبه‌كار ده‌بین و كار بۆ ئه‌ندامه‌كانمان ده‌كه‌ین كه‌ته‌نها ئه‌ندامه‌كانى بریتى نابن له‌خانمان، به‌ڵكو پیاوانیش ده‌توانن تیایدا ببه‌ن به‌ئه‌ندام و رێكخراوه‌كه‌ش ته‌نها سنوورى هه‌رێمى كوردستان و كه‌ركوك ناگرێته‌وه، به‌ڵكو له‌ئاینده‌دا ئامێز بۆ خانمانى میدیاكارى وه‌رزشى هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌ین له‌عێراقیشدا مۆڵه‌ت بۆ رێكخراوه‌كه وه‌ربگرین تا له‌ئاینده‌دا بهبهرفراوانى كار بۆ خانمانى میدیاكار بكه‌ین”.
“نه‌بوونى كه‌ناڵى وه‌رزشى تایبه‌تمه‌ند و ئه‌كادیمى كه‌بتوانێت خانمانى میدیاكار له‌خۆبگرێ”
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى (بۆچى ده‌زگاكانى میدیایی خانمانى میدیاكارى بوارى وه‌رزشیان پشتگوێ خستووه‌و وه‌ك پێویست كاریان پێ ناكه‌ن و ئه‌ركیان ناخهنهسهرشان و رۆڵیان پێ ناده‌ن) ؟، خاتوو ژیلا ته‌یفور میدیاكارى وه‌رزشى وتى:” بێگومان چه‌ند هۆكارێك هه‌یه، هه‌ربۆیه ئه‌وان گرنگى به‌خانمان ناده‌ن، نه‌بوونى كه‌ناڵى وه‌رزشى تایبه‌تمه‌ند و ئه‌كادیمى كه‌بتوانێت خانمانى میدیاكار له‌خۆبگرێ، جیاوازى بیروڕا بهداخهوهتائێستا شتێكى زۆر باوه‌و تێكه‌ڵى وه‌رزش ده‌كرێت، له‌به‌رچاونه‌گرتنى ئه‌زموون و لێهاتوویی خانمان و زیاتر خۆده‌رخستن و حزبایه‌تی، كه‌مته‌رخه‌مى خانمان بۆ به‌دواداچوونى زانیارییه وه‌رزشییه‌كانى ناوخۆ و جیهانى، بهنموونهزۆرجاریش بابه‌تێك هه‌بووه‌و كارێكى باشم له‌سه‌ر كردووه‌و بۆ ئاماده‌كردنى پشتم به‌چه‌ندین سه‌رچاوه‌ى گرنگ و زانستى به‌ستووه، به‌مانگ چاوه‌ڕێ بوومه و كه‌چى دواتر بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، ته‌نها هۆكاریش ئهوهبووهكهبابهتهكهى من له‌بابه‌تى به‌رپرسانى دهزگاكهبهپێز و باشتر بووه”.
هه‌روه‌ها خاتوو ژیله ته‌یفور له‌باره‌ى بوونى (كۆنتاكت و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ خانمانى میدیاكارى وه‌رزشى وڵاتانى دراوسێ و جیهان و ئه‌ندامبوونیان له‌ڕێكخراوه تایبهتمهندهكانى بواره‌كه‌یان) وتى:” خانمانى میدیاكارى بوارى وه‌رزش پێویسته به‌رده‌وام له‌ڕێگه جیاوازه‌كانه‌وه به‌دواداچوون بكه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانى زانیارى تا خۆیان پێ ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن ، بۆیه زۆر گرنگهخۆت كۆنتاكت و به‌دواداچوونت بۆ پیشه‌كه‌ت هه‌بێت، تائێستا ئه‌وه‌مان بۆ نه‌ڕه‌خساوه له‌هیچ رێكخراوێكدا ناومان تۆمار بكه‌ین و ببین به‌ئه‌ندام و پێموایه ئه‌مه‌ش ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیه”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئەمریکا پێدانی ڤیزەی بە تورکیا راگرت
2020-10-23
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17