وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزشی عێراق قه‌رزکردنی 45 ملیار دینار ره‌تده‌كاته‌وه

عەدنان دەرجال
حسین کەرکوکی-SNN Sport
وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزشی عێراق ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه ئاماژه‌یان بۆ قه‌رزكردنی بڕی (45) ملیار دیناری عێراقی بۆ ته‌واو كردنی پرۆژه وه‌ستاوه‌كان دەکرا.
موه‌فه‌ق عه‌بدلوه‌هاب به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندن له وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزش له لێدوانێكیدا وتی:” یاسای وه‌زاره‌ت ژماره 25ی ساڵی 2011 ده‌سه‌ڵاتی قه‌رزكردن ناداته وه‌زاره‌ت ، هه‌روه‌ها بودجه‌ی ساڵانه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵ ساڵی 2020 تا ئێستا بڕیاری له سه‌ر نه‌دراوه و وه‌زاره‌ت ناتوانێت بچێته نێو په‌یوه‌ندی قه‌رزكردن له‌گه‌ڵ هیچ بانكێك ئەگه‌ر به سوودبێت یاخود بێ سوود ، به تایبه‌تی كه وه‌زاره‌تمان پابه‌نده رێنمایی و رێكکارهكان كه یاسا رێیپێدهدات و هیچ پاساوێك نیه بۆ چوونه نێو پرۆسه‌ی قه‌رزكردن “.
هه‌روه‌ها عه‌بدولوه‌هاب وتی:”ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵەی بڵاوكرده‌وه كاردانه‌وه بوو بۆ كه‌یسێك كه له پشتییه‌وه هه‌وڵی ده‌دا سوودی تایبه‌تی وه‌ربگرێت”.
رونیكرده‌وه:” ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌وه‌یه كه وه‌زاره‌ت رێکكه‌وتنێكی هاوكاری له‌گه‌ڵ رابیته‌ی بانكه‌كانی هه‌بووە له نێویاندا بانکی بازرگانی و رۆژی دووشه‌ممه رێكکه‌وتنی هاوكاریه‌كه واژۆ ده‌كرێت”.
پێشتر میدیا عێراقییەکان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد كه عه‌دنان ده‌رجال وه‌زیری لاوان و وه‌رزشی عێراق ده‌ستیكردووه به پرۆسه‌ی قه‌رزكردنی 45 ملیار دینار له بانكی بازرگانی و به سوودی گه‌وره بۆ هاوکاری دارایی پڕۆژه‌كانی وه‌زاره‌ت.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لێدوانی رۆناڵدۆ دوای تۆمارکردنی گۆڵی 101
2020-09-09
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17