دوایین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان

0
11225

SNNـ مەودا مستەفا

بەپێی زانیارەکانی SNN، لەماوەی دوو ڕۆژی رابردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، داوا لە هەموو وەزارەت و دەستەکان کردووە، لیستی مووچەی فەرمانبەران بە لێبڕینی 21% رەوانەی وەزارەتەکە بکەن، وەکو ئامادەکاریی بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم کوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی سەر بە وەزارەتی دارایی داوایکردووە وەزارەت و دەستەکان لیستێکی نوێی مووچە ئامادە بکەن بە لێبڕینی 21%، تاوەکو دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.
پێشتر هەمان سەرچاوە لە وەزارەتی دارایی بە SNNی ڕاگەیاندبوو کەوا مووچەی فەرمانبەران لەکۆتایی ئەم مانگە دابەش دەکرێت و بەپێی زانیارەکانیش وەزارەتی دارایی چاوەرێی هاتنی 320 ملیارەکەی بەغدا دەکات بۆ دابەشکردنی مووچە، کە بڕیارە سبەینێ بینێرێت.

شایەنی باسە کۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەبێ لێبڕین نزیکەی 894 ملیار دینارە، بەڵام بە داهاتەکانی ناوخۆ، نەوت و ئەو پارەیەشی بەغدا دەینێرێت ناگاتە پارەی تەواوی مووچەی فەرمانبەران، بۆیە حکومەت 21%ی مووچە دەبڕێت. کۆی مووچەی فەرمانبەرانیش بە لێبڕینەوە 706 ملیار و 187 ملیۆن و 320 هەزار دینارە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this